لە گوندى مامەزینەى شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەختى مەرەزە بڕینە

سامیا حەسەن2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە گوندى مامەزینەى شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەختى مەرەزە بڕینە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • وەرزى بڕینى مەرەزەیە لە سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

  • ئەمساڵ بەرهەمی برنج لە چاو ساڵانی ڕابردوو لە شاری سەردەشت زیادیکردوە.

  • 5 بۆ 6 ساڵە چاندنى برنج لە سەردەشت زیاتر پەرەى پێدەدرێت.

  • ئێران ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن برنجی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ پێویستە.


دەشتەکانی مامەزینی، نزیک گوندی نەڵاسن لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جووتیاران و خاوەن زەوییەکانی گوندەکە سەرقاڵی بڕینى مەرەزەی ئەمساڵیانن.


بەرهەمى برنج و گرنگیدان بە مەرەزە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

  • چاندنی چەڵتوک پێنج بۆ شەش ساڵە لەم ناوچەیە دەستیپێکردووە.

  • جووتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵیان ڕازین.

  • بنەتۆوى چەڵتوک لە شاری شیراز و شارەکانی باکووری وڵاتەکەوە دەهێنن.

  • تێچووی سەرەتایی چاندنی چەڵتوک وەک ساڵانی ڕابردوو نییە.

  • بە هۆی گرانی و خراپیی دۆخی ئابووری، پارەی ئامێر و کۆمپانیاکان خەرجییەکەی چەند بەرامبەر بووە.

  • قازانجیشی لە چاو زەحمەتییەکانی کەمترە.

  • ساڵی ڕابردوو تێچووی سەرەتایی چاندنى چەڵتوک بۆ هێکتارێک لە زەوییەکانی مامەزینە بە18 ملیۆن تمەن بوە.

  • ئەمساڵ بۆ هەر هێکتارێک نزیکەی 50 ملیۆن تمەن لە جووتیاران وەرگیراوە.

  • نەبوونی ئاش لە ناوچەکە وایکردووە جوتیاران بە ناچاری چەڵتوکەکەیان بنێرنە شارەکانی دیکە و بەرهەمەکەیان بکەنە بە برنج.

بڕینى مەرەزە لە زەوییەکانی مامەزینەی سەردەشت لە سەرەتایی پایز دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرانیش، پێویستیی ناوخۆی ئێران ساڵانە نزیکەی 3 بۆ 3.2 ملیۆن تۆنە، بەرهەمی ناوخۆش لە نێوان 2 بۆ 2.2 ملیۆن تۆندایە، بۆیە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن برنج هاوردە دەکرێت.

سامیا حەسەن

Sun Oct 25 2026

Loading related news...