هەفتەیەکە حەوت گەڕەکى هەولێر بێ کارەبان

مەعاز فەرحان2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • لە 19ـى مانگەوە کێشە لە وێستگەى کارەباى نووسەران دروستبووە.

  • 23ـى مانگ کێشەکە چارەسەر کرا و بۆ ماوەیەکى کەم کارەبا ئاسایى بووەوە.

  • ئەمڕۆ ئەمڕۆ جارێکى دیکە کێشەى تەکنیکى ڕوویدا و گەڕەکەکان بێ کارەبا بوونەوە.


ژمارەیەک هاونیشتمانى لە گەڕەکى نووسەرانى هەولێرەوە پەیوەندییان بە کەناڵ8ـەوە کرد و دیمەنى ڤیدیۆى گەڕەکەکەیان نارد، کە نە کارەباى نیشتمانى هەیە نە مۆلیدە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى وێستگەى سەرەکیى کارەباى گەڕەکەکەیان نزیکەى هەفتەیەک کێشەى تێدایە.


کێشەکە کەى سەریهەڵدا؟

  • لە 19ـی مانگ، بەهۆی زنجیرەیەک "کاری سازدانەوە و شارستانی"، 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز زیانیان بەرکەوت.

  • ئەوەش بوو بەهۆی پچڕانی پێدانی کارەبا بە وێستگەکانی نووسەران و پارک لە هەولێر.

  • بەم هۆیەوە، نزیکەی 72 هەزار هاوڵاتی دووچاری پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

  • گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد)، بێ کارەبا بوون.

23ـى مانگ کێشەکە چارەسەر کرا

وەزارەتى کارەبا هەینى بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر، گرفتی وێستگەی (132KV)ی نووسەرانیان چارەسەر کرد و سەرجەم فیدەرەکانی بەسترانەوە و دوای پێنج رۆژ لە پچڕانی، کارەبای هەزار بەشداربووی سنووری وێستگەکە ئاسایی بووەوە.

وەزارەتى کارەبا ئەمڕۆ چى گوت؟

  • تیمەکان لە ماوەی پێنج ڕۆژی رابردوودا، بە بەردەوامی بەشەو و ڕۆژ کاریان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی کارەبای نووسەران لە سەنتەری شاری هەولێر کرد.

  • زۆربەی گرفتەکانی چارەسەر کرد، بەڵام شەوی رابردوو، دووبارە چەند کێشەیەکی تەکنیکی ڕوویاندا.

لە دوایین ڕاگەیێنراودا وەزارەتى کارەبا دەشڵێت "تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا لە تەواوی گەڕەکەکانی نووسەران و دەوروبەری ئاسایی ببێتەوە".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کارەباى 72 هەزار هاونیشتمانى لە هەولێر پچڕاوە

Loading related news...