وەزارەتی کار: پێویستە سەرجەم کارمەندانی کەرتی تایبەت ژمارەی کەسیی بێهاوتا (UPN) دەربکەن

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی کار: دەبێت هەموو کارمەند و کرێکارێکی کەرتی تایبەت ژمارەی کەسیی بێهاوتا (یو پی ئێن)ـی هەبێت.

  • دوا مۆڵەت بۆ دەرکردنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا 31ـی کانوونی دووەمی 2027ـە.


بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەبێت هەموو کارمەند و کرێکارێکی کەرتی تایبەت، ژمارەی کەسیی بێهاوتا (یو پی ئێن)ـی هەبێت.


ڕێکارە یاساییەکان چۆنن ؟

  • نووسراوەکە دوا مۆڵەتیشی بۆ ئەو پرۆسەیە تێدا جێکراوەتەوە کە 31ـی کانوونی دووەمی 2027ـەو دەڵێت، خاوەن کارەکان پابەندی جێبەجێکردنی نەبن، ئەوا مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەوەستێت و نووسراوی ئەستۆپاکی پێ نادرێت.

  • ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی نووسراوی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە کە کارمەند و کرێکاری کەرتی تایبەت ناچار دەکات ژمارەی کەسی بێهاوتا بۆ خۆیان دەربکەن.

  • وەزارەتی کار دەشڵێت، ئەگەر تاوەکو 31ـی کانوونی دووەمی 2027 هەر خاوەنکارێک ئەم فەرمانە جێبەجێنەکات، مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دەوەستێت و نووسراوی ئەستۆپاکی پێ نادرێت.

هاوکات دڵشاد مەحموود، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە کەناڵ8ـی گوت:

  • پێویستە هەموو کارمەندێکی کەرتی تایبەت یو پی ئێنی هەبێت و دەبێت خۆشی فۆرمەکە پڕ بکاتەوە،.

  • 330 هەزار کرێکاری کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەن کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە.

  • ئامانج لەم هەنگاوە، دروستکردنی ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی (هەژماری من)ە بۆ هەر کارمەند و کرێکارێک و تۆمارکردنیانە لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ پاراستنی مافەکانیان.

  • دەبێت هەموو کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت ژمارەکە دەربکەن و پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بکەن.

سوودەکانی UPN گەر هەبێت لەسەر ناسنامەی ئەلیکترۆنیی کارمەند و کرێکاران، بۆ زانینی خزمەت و مووچەکەیانە لە داهاتوودا، دروستیی داتا و ڕێگرتن لە ناوی دووبارە و ساختەکاری، خێراکردنی مامەڵەکان و ئەلیکترۆنیکردنیان، پاراستنی باشتری مافەکانی کارمەندان و یارمەتیدەریان دەبێت لە کاتی بێکاربوونیان.

کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پێویستە لە ئێستاوە سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری بکەن، جەختدەکەنەوە، خاوەنکار بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکە دەبێت مۆڵەت بداتە کارمەندەکانی بۆ سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر کارمەند و کرێکارێک مۆڵەتی پێ نەدرا یان خاوەنکارەکەی تۆماری نەکردبێت، دەتوانێت سکاڵا بکات لە ڕێگەی هێڵی هۆشیاریی کرێکاران (5500) و سیستمی سکاڵای کرێکاران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی کار: زیاتر لە 300 هەزار کرێکاری کەرتی تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە

Loading related news...