بەریتانیا خۆی بۆ قەیرانی خۆراک ئامادە دەکات

هاوڵاتییەکی بەریتانی لە یەکێک لە مارکێتەکانی وڵاتەکەی کەلوپەلی خۆراکی دەکڕێت
هاوڵاتییەکی بەریتانی لە یەکێک لە مارکێتەکانی وڵاتەکەی کەلوپەلی خۆراکی دەکڕێت

بەریتانیا خۆی بۆ ئەگەری قەیرانی خۆراک ئامادە دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی درێژەکێشانی داخستنی گەرووی هوورمزەوە، ڕووبەڕووی وڵاتەکەی ببێتەوە.

داڕشتنی پلان بۆ کەمبوونەوەی مادە خۆراکییەکان

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز، حکومەتی بەریتانیا پلانێکی داڕشتووە بۆ ئەگەری کەمبوونەوەی ماددە خۆراکییەکان، لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگ و داخستنی گەرووی هوورمز.

هەڵسەنگاندنی نهێنی

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە هەڵسەنگاندنێکی نهێنی حکومەتی بەریتانیا دراوە، کە باس لە کەمبوونەوەی هاوردەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کراوە لە گەرووی هوورمزەوە، هەربۆیە دەستیان بە دانانی "خراپترین سیناریۆی گونجاو" کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە.

کاریگەریی کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن

کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کار دەکاتە سەر بڕی بەرهەمهێنانی گۆشت و مریشک، کە بەشێک لە وڵاتان لە پرۆسەی سەربڕین، پاراستن، هەڵگرتن و گواستنەوەی گۆشت و ماددە خۆراکییەکان بەکاریدەهێنن و هاوکات لە وێنەگرتنی تەنووری، پاککردنەوەی ئاو و وزەی ئەتۆمیشدا بەکاردەهێنرێت.

ژیان ئاسایی بەڕێ دەچێت

لەگەڵ ئەوەی پیتەر کایڵ، وەزیری کاری بەریتانی دڵنیایی بە خەڵکی وڵاتەکەی دەدات و داوایان لێدەکات، ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێبکەن، بەڵام دەشڵێت، هەموو توانای خۆیان بۆ هەر ئەگەرێک دەخەنەگەڕ.

کایڵ بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، پاش جەنگی ئێران، بەریتانیا کارگەی بەرهەمهێنانی ئیسانۆڵی زیندووی بەکارخستووەتەوە، کە لە سەرچاوە ڕووەکییەکان بەرهەمدەهێنرێت.

Loading related news...