جارێکی دیکە ترەمپ بە دەستدرێژیی سێکسی تۆمەتبار کرا

پووختەى هەواڵەکە:

  • شاجوانی پێشووی سویسرا ترەمپ بە دەستدرێژی کردنەسەری تۆمەتبار دەکات.

  • دۆسییەی جێفری ئێپستین جارێکى دیکە هەڵدەدرێتەوە.

  • دیموکراتەکان ڕاپۆرتێکی توند لەسەر دۆسییەی ئێپستین بڵاوە دەکەنەوە.


ئەندامانی دیموکرات لە لیژنەی دادوەریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جەیمی ڕاسکین، ڕاپۆرتێکی فەرمیی فراوانیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جێفری ئیپستین و تۆمەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنان .

گۆڤاری بەناوبانگی ئەمریکی TIME Magazine ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریی لەسەر دزەپێکردنی وردەکاریی گوتەی شایەتحاڵەکان و ئەم دۆسییە بڵاوکردەوە، کە دواتر لە دەیان ئاژانسی جیهانیدا بڵاوکرایەوە.


ناوەڕۆکی دۆسییەکە چییە؟

  • لایەنی سکاڵاکار بیاتریس کیول، کچە نمایشکار و شاجوانی پێشووی سویسرایە.

  • دەڵێت لە تشرینی دووەمی 1993، کاتێک تەمەنی 24 ساڵ بووە و بەشداریی لە پێشبڕکێی شاجوانیی (American Dream) کردووە.

  • لەلایەن ترەمپەوە بانگێشتی هۆتێل پلازا لە نیویۆرک کراوە و لەوێ دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر، دواتریش فشاری لێکراوە کە بێدەنگ بێت.

وەڵامی کۆشکی سپی:

ئەم ڕاپۆرتە هیچ نییە جگە لە هەوڵێکی بێهیوایانەی دیموکراتەکان بۆ تێکدانی سەرنجی خەڵک لەسەر دەستکەوتە مێژووییەکانی سەرۆک ترەمپ.

دیموکراتەکان، وەزارەتی داد تۆمەتبار دەکەن بە شاردنەوەی بەڵگەی پەیوەندیدار بە قوربانییەکەوە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەم دۆسییانە دەکەن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

نهێنییە گەورەکەی جارید کوشنەر و بن زاید و بن سەلمان؛ 2 ملیار دۆلار لە هەژمارێکى نهێنیدا

ئۆباما: هیچ ئەمریکییەک جەنگى ئێرانى ناوێت

ترەمپ: پێشوازی لە کۆچبەرانی نەرویج ناکەین چونکە خەڵاتی نۆبڵیان پێنەدام

پرژە عەتا

Wed Oct 28 2026

Loading related news...