
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە ئەمریکا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە حاڵەتەکانی خوێنبەربوون لە منداڵاندا زیادی کردووە
ئەو منداڵانەی خوێنبەربوونیان هەیە، کێشەی کەمیی پێکهاتە خۆراییەکانیان هەیە کە یارمەتیی مەینی خوێن دەدات
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری جاما سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خوێنبەربوون لە منداڵاندا بڵاوکراوەتەوە.
ڕێژەی حاڵەتە مەترسیدارەکانی خوێنبەربوون لە منداڵاندا زیادی کردووە
هۆکاری زۆریی ژمارەی حاڵەتەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێک لە دایکان و باوکان ڕەزامەند نین منداڵەکانیان بڕی گونجاوی ڤیتامین کەی ـیان پێبدرێت
پسپۆرانی تەندروستیی ئەمریکا دەڵێن '' لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ڕێژەی ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی بڕی گونجاوی ڤیتامین کەی لە لایەن دایکان و باوکانەوە بۆ منداڵەکانیان زیادی کردووە’’
بۆماوەیی، وەکو نەخۆشییەکانی هیمۆفیلیا
کێشەی کەمیی پەڕەکانی خوێن
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
هەوکردن
شێرپەنجەی خوێن
کەمیی ڤیتامین کەی
خوێنبەربوونەکە گێژبوون و لە هۆشخۆچوونی لەگەڵدا بێت
خوێنبەربوونەکە هەناسەتوندی لەگەڵدا بێت
خوێنبەربوونەکە سەرئێشەی توندی لەگەڵدا بێت
خوێنبەربوونی دوای زەبر و برینداربوون
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
لە دهۆک حاڵەتێکى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا | CHANNEL8

