پزیشکانی بەریتانیا هەوڵی پەرەپێدانی پشکنینەکانی خوێن دەدەن بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە

پووختەی هەواڵەکە

  • پزیشکان و توێژەرانی بەریتانیا چەند پشکنینێکی خوێن تاقی دەکەنەوە تاوەکو بتوانن لە ڕێگەی ئەو پشکنینانەوە شێرپەنجە دەستنیشان بکەن

  • پشکنینیەکان لە لایەن توێژەرانی زانکۆی بێرمینگهامەوە کاریان لەسەر دەکرێن

  • توێژینەوەکە تایبەت نییە بە جۆرێکی شێرپەنجە و زۆربەی جۆری شێرپەنجەکان دەگرێتەوە


یەکێک لە ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەیە، بەشێک لە شێرپەنجەکانی وەک: شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی ملی منداڵدان و شێرپەنجەی کۆڵۆن پشکنینی پێشوەختەی جیاوازیان هەیە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت لە قۆنا‌غە سەرەتاییەکاندا ڕێگرییان لێبکرێت.


پەرەپێدانی چەند پشکنینێکی خوێن وەکو پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە

  • شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە بەریتانیا

  • پزیشکان و توێژەرانی زانکۆی بێرمینگهام بریان لەوە کردووەتەوە کار لەسەر پشکنینەکانی خوێن بکەن تاوەکو بتوانن لە ئەو ڕێگەیەوە شێرپەنجەکان دەستنیشان بکەن

  • تاقیکردنەوەی پشکنینەکان 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجەکان دەگرێتەوە

  • تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و پێوانی ئاستی پڕۆتینەکانی خوێنەوە دەبێت

  • لە توێژینەوەکەدا ئەو کەسانە بەشدار دەبن کە تەمەنیان سەروو 45 ساڵانە و ئازاری سک و باکردنی سکیان هەیە

ئەو شێرپەنجانەی دەتوانرێت لە ڕێگەی پشکنینی پێشوەختەوە دەستنیشان بکرێن

  • شێرپەنجەی سییەکان

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

  • شێرپەنجەی ملی منداڵدان

  • شێرپەنجەی مەمک

سوودەکانی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە

  • شێرپەنجەکان لە قۆناغێکی سەرەتایدا دەستنیشان دەکات

  • ماوەی وەرگرتنی چارەسەرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

  • تێچووی چارەسەرەکان لەسەر چارەخواز کەم دەکاتەوە

  • ئەگەری زوو چاکبوونەوە لە شێرپەنجەکان زۆر زیاد دەکات

  • ئەگەری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بە ئەندامەکانی جەستەدا کەم دەکاتەوە

باوترین جۆری پشکنینە پێشوەختەکان

  • مەمۆگرافی

  • سۆنەر

  • ئێم ئاڕ ئای

  • ناوبینیی کۆڵۆن

  • پاپ سمیر ( بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەکاردێت)

  • پشکنینە جیاوازەکانی خوێن

  • تیشکی سنگ

  • سی تی سکان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

د. نەریمان عەزیز: پشکنینی پێشوەختە مانای ئەوە نییە هەمیشە ئەنجامەکە پاک بێت | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 05 2026

Loading related news...