
پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤایرۆسی بودیبیگۆ کە جۆرێکی ئیبۆلایە زۆر بەخێرایی بڵاوببێتەوە
توێژەران و پسپۆرانی تەندروستی بەنیازن دوو پێکوتەی نوێ دژی ڤایرۆسی بودیبیگۆ تاقی بکەنەوە
ئیبۆلا نەخۆشییەکی بڵاوبووەوەی ڤایرۆسییە، لە ئێستادا لە کۆنگۆی دیموکرات لە ئەفریقا بە ڕێژەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا لە زیادبووندایە.
دوو پێکوتەی نوێی ئیبۆلا دژی ڤایرۆسی بودیبیگۆ کە جۆرێکی ڤایرۆسەی ئیبۆلایە تاقیدەکرێنەوە
د. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2027 ڤایرۆسی بودیبیگۆ بڵاوببێتەوە، بۆ ڕێگریکردن لە ئەو بڵاوبوونەوەیە توێژەران هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە پەرە بە پێکوتەکانی دژی ڤایرۆسەکە بدەن
پێکوتە نوێکانی دژی ئیبۆلا لە لایەن: زانکۆی ئۆکسفۆرد، دامەزراوەی سیرەمی هندستان و کۆمپانیای مۆدێرناوە بەهەماهەنگیی پسپۆرانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاقی دەکەنەوە
ڤایرۆسی ئیبۆلا یەکێکە لە ڤایرۆسە دەگمەنەکان، بەڵام دەکرێت لەناکاو تەشەنەبسەنێت و ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوان تووش بکات، وەکو ئەوەی لە ئێستادا لە کۆنگۆی دیموکرات ڕوودەدات
بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ساڵی 1976 لە ئەفریقا دەستنیشان کرا
گەورەترین شەپۆلەکانی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 ڕوویان داوە ڤایرۆسی ئیبۆلا دەکرێت بۆ لە چەند هەفتەیەکەوە بۆ چەند مانگێک لە جەستەی چارەخوازەکەدا بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر چارەخوازەکە نیشانەکانی تووشبوونیشی نەمابێت
ژمارەی گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات پێنج هەزار کەسی تێپەڕاندووە
ژمارەی تووشبوون بە ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات 10 هەزار کەسی تێپەراندووە
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئیبۆلا گەیشتە نەیجیریا و مەترسیی بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا هەیە | CHANNEL8

