.jpeg)
پوختەی هەواڵ
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا چارەسەرێکی نوێی بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری بی پەسەند کردووە، ئەم چارەسەرە کاریگەرییەکانی جیاواز و درێژخایەنترن.
هیبساگۆ چییە؟
دەرمانەکە ناوی هیبساگۆیە و کۆمپانیای GSK بەرهەمی هێناوە، بە یەکەم چارەسەری ئەم هەوکردنە دادەنرێت کە دەستکاریی بۆماوە ماددەی ڤایرۆسەکە دەکات.
واتە بە پێچەوانەی دەرمانە دژەڤایرۆسەکانی پێشوو، ئەم دەرمانە ڕێگری لە دروستبوونی پڕۆتینی ڤایرۆسەکە دەکات و بەمەش ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.
ئەو تووشىووانەی ئەم دەرمانە بەکاردەهێنن لەوانەیە بە تەواوی نەخۆشییەکەیان کۆنترۆڵ ببێت و پێویستیان بە دەرمان نەمێنێت.
پێویستە تووشبووان بۆ بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە چەند مەرجێکیان تێدا بێت، وەکو:
تووشی بەمۆمبوونی جگەر نەبووبن
دەرمانی دژەڤایرۆسیان لانیکەم بۆ ماوەی شەش مانگ بەکارهێنابێت
ڕێژەی HBsAgـیان 3,000 IU/mL یان کەمتر بێت
ئەنجامەکانی ئەم چارەسەرە چۆن بوون؟
24%ـی بەکارهێنەرانی هیبساگۆ چیدی پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان نەما
19%ـی بەکارهێنەران ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا زۆر کەم بووەوە و بۆ ماوەی 24 هەفتەش لە پاش وەستاندنی هەموو دەرمانەکان هێشتا ڤایرۆسەکە لە پشکنینەکاندا دەرنەدەکەوت
ئەو دەرمانانەی پێشتر بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری بی بەکاردەهاتن، تەنیا دابەشبوونی ڤایرۆسەکەیان دەوەستاند، بەڵام چارەخواز دەبوو بە درێژایی ژیانی بەکاریان بهێنێت، بەڵام ئەم دەرمانە نوێیە زیادبوونی ڤایرۆسەکە دەوەستێنێت و واش دەکات سیستمی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە بەهێزتر ببێت، بەمەش بە یەکجاری چارەخوازەکە لە ڤایرۆسەکە ڕزگاری دەبێت.
بۆ زانیاریی زیاتر ئەم بابەتە بخوێنەرەوە

