ترەمپ: من نەمگوتووە دوای هەڵبژاردنی نیوە خول جەنگ کۆتایی دێت

ترەمپ: من نەمگوتووە دوای هەڵبژاردنی نیوە خول جەنگ کۆتایی دێت

00:00/00:00
ترەمپ خۆشحاڵى خۆى بۆ کارکردن لەگەڵ دیموکراتەکان پیشانداوە

پووختەى هەواڵ

  • کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنى نیوەخولدا زۆرینەى هەردوو ئەنجومەنى پیران و نوێنەرانیان لەدەستدا.

  • پێشتر ترەمپ گوتبووى دواى هەڵبژاردنەکە جەنگى ئێران کۆتایى دێت، بەڵام ڕەتیکردەوە واى گوتبێت.

  • ترەمپ ڕەتیشکردەوە نیازى هەبێت وەزیرى جەنگ بگۆڕێت.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای لە دەستدانی زۆرینەی کۆنگرێس ڕایگەیاند، ئەگەر ناچار بێت بڕیار لەسەر ئێران بداتەوە، هەمان بڕیاری پێشووی دەبێت و ڕێگە نادات ئەوان ببن بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا:

  • دەمزانی جەنگ کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردن دەبێت.

  • بەبێ گوێدانە ئەو کاریگەرییە، ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین ببێتە بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

  • ئەگەر ناچاربم جارێکی دیکە بڕیار سەبارەت بە ئێران بدەمەوە، هەمان بژاردەی پێشووم دەبێت.

  • ئێمە کارێکی نایابمان کردووە لە ئێران، توانا سەربازییەکانیانمان هەڵوەشاندووەتەوە و گەرووی هوورمز بە کراوەیی ماوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ گوتیشى “هەرکاتێک من بمەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت، بەڵام من نەمگوتووە دوای هەڵبژاردنی نیوە خول جەنگ کۆتایی دێت”.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەڵبژاردنى نیوەخول؛ دیموکراتەکان بردیانەوە

Loading related news...