رووماڵی کەناڵ8

ئەمڕۆ 3ـی تشرینی دووەم، ئەمریکییەکان ئەندامانی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێکدێت، دەکرێت دەنگی دەنگدەران بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ئەو ماوەیە هەبێت کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ماوە.
ئامێرەکانی دەنگدان لە شارۆچکەیەکی نیویۆرک لە کارکەوتن

لە نیویۆرک کێبڕکێیەکى تووند لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان هەیە.
بەرپرسانى هەڵبژاردن: دەنگەکان هەژمار دەکرێن.
دەستەی هەڵبژاردنی شارۆچکەی وێستچێستەر ڕایگەیاند: "ئاگاداری ئەو کێشەیەیە کە پەیوەندیی بە دەنگدانی کاغەزییەوە هەیە و ڕێگری دەکات لەوەی ئامێرەکانی دەنگدان، دەنگەکان قبوڵ بکەن لە ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرانسەری شارۆچکەکەدا".
هیچ تێکچوونێک لە پڕۆسەی دەنگداندا ڕووی نەداوە.
پێڕەوەکانی باری لە ناکاو جێبەجێ کراون.
دڵنیایی دەدەن بە هەموو دەنگدەرێک کە دەنگەکەی پارێزراو دەبێت و هەژمار دەکرێت.
لە کاتێکدا دەنگەکان دەخرێنە ناو جانتای بەپەلەوە کە تایبەتە بە باری لەناکاو.
بەشێک لە شارۆچکەی وێستچێستەر سەر بە بازنەی 17ـی هەڵبژاردنی ویلایەتی نیویۆرکە.
تیایدا مایک لۆلەر، کۆماریخواز، ڕووبەڕووی کەیت کۆنلی دیموکرات دەبێتەوە.
دەنگە پڕکراوەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەردوو لادا دەپارێزرێن و دەژمێردرێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لە ڕابردوودا تیۆری پیلانگێڕییان لەبارەى ئامێرەکانی دەنگدان بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن متمانەپێکراو نین.
ئۆپن سیکرێتس: خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار

ئۆپن سیکرێتس: ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە پڕتێچووترین هەڵبژاردن لە مێژووی ئەمریکادا.
ئادئیمپاکت: لە هەڵبژاردنی ئەمریکا 11.15 ملیار دۆلار لە ڕیکلام کردندا خەرجکراوە.
بە گوێرەی ڕێکخراوی ئۆپن سیکرێتس، کە چاودێریی خەرجییە سیاسییەکان دەکات، زۆرینەی خەرجییەکان لە لایەن گرووپە سیاسییە دەرەکییەکانەوە بەخشراون، کە ناسراون بە لیژنەکانی کرداری سیاسیی باڵا یاخود "سوپەر پاکس".
گەورەترین بەخشەری تاکەکەسی بریتییە لە ئیلۆن مەسک.
نزیکەی نیو ملیار دۆلاری خەرج کردووە بۆ پشتیوانیکردنی بەربژێرانی کۆماری.
بە تایبەتی لە ویلایەتی تێکساس کە زۆرێک لە بنکەی کۆمپانیاکانی کەوتوونەتە ئەو ویلایەتە.
ملیاردێر جۆرج سۆرۆس، نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە.
بەو لیژنانەی کە پشتیوانیی بەربژێرە دیموکراتەکان دەکەن.
ئۆپن سیکرێتس، تێچووی هەڵبژاردنی ساڵی 2026 بە 11.9 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت، بەمەش کۆی خەرجییەکانی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ساڵی 2024ـیش تێدەپەڕێنێت کە 9.5 ملیار دۆلار بوو.
پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان 5.52 ملیار دۆلار، کۆمارییەکان 5.12 ملیار دۆلار و سەربەخۆکان 1.3 ملیار دۆلاریان خەرج کردبێت.
بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە پارەکان بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ گەیشتن بە دەنگدەران خەرجکراون، لەوانەش بەکرێگرتنی کارمەند بۆ پەیوەندیکردن بە دەنگدەران و سازکردنی گردبوونەوەکان و ئەنجامدانی ڕاپرسی ناوخۆ.
بەڵام، زۆرینەی پارەکان لە کاری ڕیکلامدا خەرج دەکرێن بە تایبەتی ڕیکلامی تەلەڤیزیۆنی، بە گوێرەی کۆمپانیای چاودێری ڕیکلام ئاد ئیمپاکت بڕی 11.15 ملیار دۆلار لە ڕیکلامکردندا خەرجکراوە.
پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا دەستیپێکرد

بەفەرمی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا دەستیپێکرد.
دیموکراتەکان چاویان لە بەدەستهێنانی زۆرینەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیە.
ترەمپیش جەنگی مانەوەی کۆمارییەکان دەکات وەک زۆرینە.
یەکەم شوێنی دەنگدان لە ویلایەتی ڤێرمۆنت دەستیپێکرد و بە گوێرەی ویلایەتەکان، کاتژمێر لە دوای کاتژمێر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێنەوە و کاتژمێر 2ـی سەر لەبەیانی بە کاتی کوردستان لە هەر یەک لە ئیندیانە و کەنتاکی دەنگدان کۆتایی دێت و بەدوایدا ویلایەتەکانی دیکە دێت.
ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپرسییەکان پێشبینی ئەوەیان کردووە، دیموکراتەکان کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن و ئەگەرێکیش هەیە کە زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بەدەستبهێنن.
کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانیش لەدەستدەدەن.
بەم جۆرە ترەمپ دوو ساڵی سەخت لەگەڵ کۆنگرێسێک بەڕێوەدەبات کە بەردەوام بەرهەڵستیی بڕیارەکانی دەکەن.
بەرزبوونەوەی نرخی وزە و شەڕی ئێران و پرسە ناوخۆییەکانی وەک پەنابەری دیارترین ئەو پرسانەن کە هەریەک لە پارتی کۆماریی و دیموکراتەکان لە ماوەی کەمپەینی هەڵبژاردنەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد.
ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان بۆ هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریکا

ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان بۆ هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریکا
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران
بازنەی 6 ویلایەتی ئەریزۆنا
بازنەی 22 ویلایەتی کالیفۆرنیا
بازنەی 8 ویلایەتی کۆلۆرادۆ
بازنەی 22 ویلایەتی فلۆریدا
بازنەی 1 ویلایەتی ئایۆوا
بازنەی 3 ویلایەتی ئایۆوا
بازنەی 10 ویلایەتی میشیگن
بازنەی 7 ویلایەتی میشیگن
بازنەی 17 ویلایەتی نیویۆرک
بازنەی 7 ویلایەتی ئۆهایۆ
بازنەی 34 ویلایەتی تێکساس
بازنەی 2 ویلایەتی ڤێرجینیا
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران
ویلایەتی ئالاسکا
ویلایەتی فلۆریدا
ویلایەتی جۆرجیا
ویلایەتی ئایۆوا
ویلایەتی کانزس
ویلایەتی مەین
ویلایەتی میشیگن
ویلایەتی نیبراسکا
ویلایەتی نیو هامپشایەر
ویلایەتی ئۆهایۆ
ویلایەتی تێکساس
هەڵبژاردنەکانی نیوەخول و پەیوەندیی نێوان واشنتن و ئەنقەرە

بەهێزبوونی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕەنگە کاریگەریی خراپی لەسەر تورکیا هەبێت.
پەیوەندییە کەسییەکانی ترەمپ و ئەردۆغان بەس نین بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی کۆنگرێس لە ئەگەری دژایەتی فرۆشتنی چەک بە تورکیا.
گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی F-35 و لابردنی سزاکانی کاتسا ئاڵنگارییەکەی دیکەی تورکیایە.
هەڵبژاردنەکانی نیوەخول لە ئەمریکا مەودای مانۆڕ و جووڵە سیاسییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیاری دەکەن. ئەگەر بێت و هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندیی دیموکراتەکان کۆتایی بێت، ئەمە کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک دەبێت و پەیوەست بە تورکیاش، پەیوەندیی کەسیی و دۆستانەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەنگە بەس نەبێت بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی کۆنگرێس.
هەڵبژاردنەکانی نیوەخول گرنگییەکی تایبەتیان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا هەیە.
پەیوەندیی نزیکی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تا ئێستا لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵاتدا بەرچاو و دیار بووە.
بەڵام هەڵوێستی کۆنگرێس بە هەردوو باڵەکەیەوە لەبارەی سزاکانی سەر تورکیا بەهۆی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 و گەڕانەوەی ئەنقەرە بۆ بەرنامەی F-35 یەکلاکەرەوە دەبێت.
بە گوتەی شارەزایان، سەرۆک سیاسەتی دەرەوە لە ئەمریکا بەڕێوەدەبات، بەڵام کۆنگرێس دەسەڵاتی بەسەر یاساکان، بودجە و چاودێریدا هەیە.
پەیوەست بە تورکیا ئەگەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی پرسێک ڕێکبکەوێت، ڕەنگە بەرەوڕووی بەرەنگارییەکی جددی لە کۆنگرێس ببێتەوە.
بەدەستهێنانی زۆرینە لەلایەن دیموکراتەکانەوە دەکرێت چاودێریی سەر فرۆشتنی چەک، سزاکان، دیموکراسی و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا زیاتر بکات.
بەڵام ئەگەر بێت و کۆمارییەکان درێژە بە کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر هەردوو باڵەکەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بدەن، ڕەنگە مەودای جووڵەی سیاسیی ترەمپ فراوانتر بێت.
کۆنگرێس یاساکانی پەیوەست بە سزاکان و گواستنەوەی کەرەستەی بەرگری دەردەکات، بودجە دیاری دەکات و دەتوانێت دژایەتی فرۆشتنی چەک بکات.
لە لایەکی ترەوە، ئەگەر ئەنجوومەنی پیران بکەوێتە دەست دیموکراتەکان، ئەمە بە دۆخێکی جیاواز بۆ پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا دەبینرێت.
یەکێک لە ئاستەنگ و کێشە سەرەکییەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، نەسازانیانە لە بواری بەرگرییدا.
ئەمریکا لە 2019دا تورکیای بەهۆی کڕینی S-400 لە ڕووسیا، لە بەرنامەی F-35 دەرکرد.
لە 2020دا لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لە ڕێگەی سزاکانەوە کە بە کاتسا ناسراوە، سزای بەسەردا سەپاند.
لابردنی سزاکانی کاتسا گرنگییەکی چارەنووسسازی بۆ پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هەیە.
ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی F-35 بۆ تورکیا پێویستی بەوەیە ئیدارەی ئەمریکا بە کۆنگرێس ڕابگەیەنێت، ئەنقەرە چیتر خاوەنی سیستمی S-400 و کەلوپەلەکانی پەیوەست بە سیستمەکە نییە. ڕێکارەکان مەرجی دیکەش، وەک پێدانی دڵنیایی لەلایەن تورکیاوە کە لە داهاتوودا سیستمەکە بەدەستناهێنێتەوە، لەخۆدەگرن.
ئیش پێنەکردن و کوژاندنەوەی S-400ـەکان، کۆگاکردنیان، یان بەڵێندان لەبارەی ئەوەی لەگەڵ سیستمەکانی ئەمریکادا بەکارناهێنرێن، مەرجەکانی ئەمریکا بەدیناهێنن.
لە مانگی تەمموزدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانی لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان دا و ئاماژەی بەوەکرد، دەکرێت هەڵسەنگاندن بۆ فرۆشتنی F-35 بە تورکیا بکەن. بەڵام هەر لە تەمموزدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامێکدا بۆ کۆنگرێس، ئاشکرایکرد ئەنقەرە هێشتا مەرجە یاساییەکانی بۆ گواستنەوەی F-35 جێبەجێ نەکردووە.
لە حاڵەتی ڕادەستکردنی سیستمەکان بە لایەنی سێیەم یان لەناوبردنیان، سەرۆک بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە زۆرینەی کۆنگرێس دەتوانێت هەنگاو بۆ فرۆشتنەکە بنێت. ئەوکاتەش کۆنگرێس هێشتا دەتوانێت دژایەتی فرۆشتنەکە بکات، بەڵام سەرۆک دەسەڵاتی دەبێت ڤیتۆی دەستپێشخەرییەکی یاسایی هاوبەشی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران بکات.
لە ناوەندەکانی دەنگدانى ئەمریکا ژیریی دەستکرد یەکلاکەرەوەیە

دیموکراتەکان داوای چاودێریی زیاتری ژیریی دەستکرد و پاراستنی بەکاربەران دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سنووردارکردنی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد ڕەتدەکاتەوە.
دیموکراتەکان ترەمپ بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ داڕشتنی سیاسەتەکانی تۆمەتبار دەکەن.
کۆمپانیا گەورەکانی ژیریی دەستکرد داوای چاودێری پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیاکە دەکەن.
ژیریی دەستکرد و پەرەسەندنە خێراکەی، تەکنەلۆجیاکەی لە خزمەتگوزارییەکی ڕۆژانەوە کردووەتە بابەتێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە ناوەندەکانی دەنگداندا لە ئەمریکا.
چاودێریی فیدراڵی ڕێنماییە ئیتیکییەکان و پاراستنی بەکاربەران بەهێزتر بکرێن.
داوای ستانداردی فیدراڵی دەکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی چەواشەکارانەی ژیریی دەستکرد.
پاراستنی کرێکاران لە لەدەستدانی کارەکانیان و سنووردارکردنی ئەو فشارەی کە ناوەندەکانی زانیاریی دەیکەنە سەر تۆڕەکانی خزمەتگوزاری.
سنووردارکردنی تەکنەلۆجیاکە ڕەتدەکاتەوە.
هێزێکی نوێی بەناوی "هێزی ژیریی دەستکرد" دامەزراندووە.
چاتبۆتێکی تایبەتی بۆ ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتییان لە دامەزراوە حکومییەکان بڵاوکردووەتەوە.
ناوی تەکنەلۆجیاکەشی لە ژیریی دەستکردەوە بۆ ژیریی باڵا گۆڕیوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
گفتوگۆی زۆر لەبارەی ژیریی دەستکردەوە دەکرێت، لەمەوبەدوا بە فەرمی پێیدەڵێین ژیریی دەستکردی باڵا، ناوەکەی دەگۆڕم، لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی وشەی دەستکرد وادەکات ساختە دەربکەوێت هەرچەندە ساختە نییە، لە ڕاستیدا سەرسوڕهێنەرە، بەڵام دەبێت وریا بین.
ناڕەزایەتی بەرفراوانی سەرتاسەری دژی خێرایی پەرەسەندنی ژیریی دەستکرد، فشارێکی بەهێزی خستووەتە سەر هەوڵەکانی ترەمپ بۆ دروستکردنی ناوەندەکانی زانیاری.
سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ پشتیوانێکی بەهێزی پڕۆژەکانی ژێرخانی تەکنەلۆجیایە، بەڵام دەنگدەران و بەربژێرانی هەردوولا، دژایەتیی پێداویستییە گەورەکانی ئەم ناوەندە ئەلیکترۆنییە زەبەلاحانە دەکەن لە بەکارهێنانی خاک و ئاو و کارەبا.
کارەکە گەیشتووە بە شوێنێک کە ئێستا گومان دەکرێت ژیریی دەستکرد دەستی لە داڕشتنی سیاسەتەکانی ترەمپدا هەبێت.
دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان ترەمپ و چاتبۆتی گرۆکی ئیلۆن مەسک دەکەن.
دوای ئەوەی ڕاپۆرتێک ئاشکرای کرد، ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسک، بۆ بڕیاردانی سەربازیی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕاوێژی بەو چاتبۆتە کردووە.
توێژەران و دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد هۆشدارییان داوە لە ئەگەری پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیاکە، ئەگەر هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا مرۆڤ بباتە لێواری لەناوچوون.
کۆمپانیا ڕکابەرەکانی وەکو ئەنترۆپیک، ئۆپ ئەی ئای، خاوەنی چات جی پی تی، گوگڵی خاوەنی جێمنای، مایکرۆسۆفت و ئێکس ئەی ئای ئیلۆن مەسک، لە دیمەنێکی دەگمەندا هاوڕا بوون لەگەڵ دامەزرێنەری ئەنترۆپیک و داوایان کرد، پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد هێواش بکرێتەوە.
ئەگەر ژیریی دەستکرد ئاستی هۆشیاریی مرۆڤ تێپەڕێنێت، ئەوا ڕێگا کۆنەکانی کۆنترۆڵکردن چیدیکە کاریگەرییان نابێت، مەترسییە گەورەکە ئەو کاتە دەستپێدەکات، کە سیستمەکە بەردەوام خۆی پێش بخات و لەوانەیە بۆ پاراستنی خۆی، ڕێگری لە دەستێوەردانی مرۆڤ بکات.
هەڵبژاردنی نیوەخول لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردن بۆ تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردن بۆ 35 کورسی لە ئەنجوومەنی پیران دەکرێت.
بردنەوەی یەکێک لە ئەنجوومەنەکان لەلایەن دیموکراتەکانەوە کاری ترەمپ قورس دەکات.
ئەمڕۆ 3ـی تشرینی دووەم، ئەمریکییەکان ئەندامانی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێکدێت، دەکرێت دەنگی دەنگدەران بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ئەو ماوەیە هەبێت کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ماوە.
هەڵبژاردن لە ئەمریکا هەمیشە هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت.
کاتێکیش لە نیوەی خولێکی سەرۆکایەتییدا بەڕێوەدەچێت، بە هەڵبژاردنی نیوەخول ناودەبرێت.
یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی کۆنگرێس ئەوەیە یاسا فیدراڵییەکان کە لە تەواوی ئەمریکادا جێبەجێدەکرێن، دادەڕێژێت.
ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخول دیاری دەکات کام پارتی سیاسی لە کۆنگرێسدا باڵادەست دەبێت، کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتیی ترەمپ یان دیموکراتەکان کە ئۆپۆزسیۆنن.
ئەوەش دەستنیشان دەکات سەرۆک تاوەکو چەند دەتوانێت بە ئاسانی پلانەکانی جێبەجێ بکات.
هاوکات ئەنجامەکان وەک پێوەرێکی ڕەزامەندی گەلی ئەمریکا لەبارەی ئەدای سەرۆک لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتییدا، سەیر دەکرێن.
تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە باڵی خوارەوەی کۆنگرێسە و 435 ئەندامی هەیە، هەڵدەبژێردرێن.
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەیەکی جێگیری دوو ساڵە خزمەت دەکەن. بە گشتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاساکان پێشکەش دەکرێن و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و تاوتوێ دەکرێن.
دیموکراتەکان 214 کورسی و کۆمارییەکان 219 کورسییان هەیە.
بۆ ئەوەی نیوە کۆ یەکیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەبێت، پێویستیان بە 218 کورسییە.
لە کۆی 100 کورسی ئەنجوومەنی پیران کە باڵی سەرەوەی کۆنگرێس یان ئەنجوومەنی باڵا ناودەبرێت، هەڵبژاردن بۆ 35 کورسی بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران یان سیناتۆرەکان شەش ساڵ خزمەت دەکەن.
بێجگە لە ئەرکەکانی دیکەیان، سیناتۆرەکان پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانەیان لە ئەستۆدایە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت.
دیموکراتەکان 45 کورسی و کۆمارییەکان 53 کورسییان هەیە، دوو ئەندامیش سەربەخۆن.
بۆ ئەوەی نیوە کۆ یەکیان لە ئەنجوومەنی پیران هەبێت، پێویستیان بە 51 کورسییە.
لە هەمان ڕۆژی هەڵبژاردنی کۆنگرێسدا، لە ڕووبەرێکی فراوانی ئەمریکادا دەنگدەران حاکمی ویلایەتەکانیش هەڵدەبژێرن.
هەڵبژاردنی حاکمەکان لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، فلۆریدا، جۆرجیا و میشیگن لە گرنگترین ویلایەتەکانن.
ئابووریی ئەمریکا بابەتێکی گرنگە بۆ زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریکا کە لە شەڕی دەستەویەخەدان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی هەریەک لە سووتەمەنی، خۆراک، خانووبەرە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە هەڵاوسان، لە سەرووی ئەو ئاستەدا ماوەتەوە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئامانجی بوو، بریتییە لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی شوباتی ڕابردوودا.
هاوکات دیموکراتەکان باوەڕیانوایە سیاسەتی ترەمپ دژ بە وڵاتانی دیکە لەبارەی باجی گومرگیی، نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی بۆ ئەمریکییەکانیش بەرز کردووەتەوە.
کۆچ و کۆچبەریی بابەتێکی دیکەی گرنگە بەلای دەنگدەرانەوە. کۆمارییەکان دەڵێن ترەمپ بەڵێنەکەی ساڵی 2024ـی بردووەتە سەر، ئاسایشی سنوورەکانی بەهێز کردووە و ڕووبەڕووی کۆچی نایاسایی بووەتەوە.
کۆنگرێس لەگەڵ سەرۆکایەتی و دەسەڵاتی دادوەری بەشێکە لە سێ دەسەڵاتەکەی حکومەت.
بەدەستهێنانی زۆرینەی کۆنگرێس، لە داڕشتنی یاساکاندا گرنگییەکی زۆری هەیە.
ئێستا هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران لەژێر کۆنترۆڵی پارتی کۆمارییدان.
زۆرینەبوونی کۆمارییەکان لە هەردوو ئەنجوومەنەکە بە جیاوازییەکی کەمە.
کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران 218 کورسییان هەیە کە لانیکەمی زۆرینەبوون و ئەندامێکی سەربەخۆشیان لەگەڵدایە.
هاوکات لە ئەنجوومەنی پیراندا 53 کورسییان هەیە.
گۆڕینی کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی پیران تەنیا بەوە ڕوودەدات دیموکراتەکان 51 کورسی بەدەستبهێنن.
بەڵام ئەگەر هەردوولا یەکی 50 کورسی ببەنەوە، ئەوا لە کاتی یەکسانبووندا، دەنگی یەکلایکەرەوە دەبێتە دەنگی جێگری سەرۆک کە لە ئێستادا کۆمارییە.
ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی لانیکەم یەکێک لە ئەنجوومەنەکان بگرنەوە دەست، دەتوانن پڕۆژەیاساکانی خۆیان بخەنە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنەکەوە.
دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نیوەخول لە ڕابردوودا بەگشتی مەیلیان بەرەو سزادانی پارتەکەی سەرۆک و دەنگدان دژی ئەوان بووە. دوایین ڕاپرسییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن ئەدای سەرۆک تەنیا لەلای ڕێژەیەکی کەم لە دانیشتووان پەسەندە.
ترەمپ کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بە ڕێژەیەکی کەمێک لەسەروو 50%ـی پەسەندیی دەستپێکردووە.
لە سەرەتای تشرینی یەکەمدا رێژەکە بۆ نزیکەی 37% دابەزیوە و 61% ئەدای ناوبراو پەسەند ناکەن.
ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران یان ئەنجوومەنی پیران ببەنەوە، تێپەڕاندنی هەر یاسایەک لە کۆنگرێس بۆ ترەمپ قورس دەبێت.
بەمشێوەیە پلانەکانی لە سیاسەتی ناوخۆدا تووشی ئاستەنگ دەبنەوە. بەڵام ترەمپ بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە بەشێکی بەرفراوانی پارتەکەی، ڕێگەیەکی بۆ بەکارهێنانی دەسەڵات دۆزیوەتەوە.
کۆنترۆڵکردنی هەردوو ئەنجوومەنەکە لەلایەن دیموکراتەکانەوە، بە مانای ئەوەش دێت کە دەتوانن لیژنەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رەهەندە جیاوازەکانی سەرۆکایەتیی ترەمپ بەکاربهێنن. هاوکات لە ناو پارتی دیموکراتدا مشتومڕێک لەبارەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە دەسەڵات هەیە. بەڵام ئەگەر کۆمارییەکان باڵادەستییان لە کۆنگرێس بپارێزن، ترەمپ دەتوانێت لەو ماوەیەدا کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی ماوەتەوە، لە کارەکەی بەگوێرەی پلانەکانی بەردەوام بێت.
هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا؛ ئایا کۆمارییەکان دەیدۆڕێنن؟

دەکرێت کۆمارییەکان زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دەستبدەن.
ئەگەر دیموکراتەکان براوە بن سرووشتی پەیوەندیی نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس تێکدەچێت.
ئەمریکییەکان لە سبەى سێشەممە، سێی تشرینی دووەم بەشداریی هەڵبژاردنێک دەکەن کە دەکرێت پانتایەکی فراوانتر بداتە ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکەی، یاخود دەیکاتە بەردەم کۆنگرێسێک کە بەربەست لە بەردەم پرۆژە و پلانەکانی درووست دەکات.
سەرەڕای ئەوەی ناوی ترەمپ لە سەر کارتەکانی دەنگدان نابێت.
بەڵام دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ئەوە دیاری دەکات کە لە دوو ساڵی داهاتوو توانای ئیدارەی ترەمپ چۆن دەبێت.
دیموکراتەکان هەوڵدەدەن زۆرینەی یەکێک لە ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس یاخود هەردووکی بەدەستبهێنن.
دۆسیەکانی جەنگ، پەنابەری، گەندەڵی و فراوانبوونی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد پشکی شێرییان هەبووە لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان.
ترەمپیش لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان جەنگی مانەوەی زۆرینە بۆ پارتەکەی دەکات.
لە هەڵبژاردنەکان سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان435 ئەندامە هەڵدەبژێرێن.
کێبڕکێ لەسەر 35 کورسی ئەنجومەنی پیران دەکرێت لە هەڵبژاردنەکان.
ئێستا کۆمارییەکان خاوەن 218 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانن، بەرامبەر 214 کورسی دیموکراتەکان، لە ئەنجوومەنی پیرانیش کۆمارییەکان خاوەن 53 کورسین بەرامبەر 45 کورسی دیموکراتەکان، هەر بۆیە دۆڕانی زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێس لە لایەن کۆمارییەکان بە شێوەیەکی سروشتی پەیوەندیی نێوان کۆنگرێس و کۆشکی سپی دەگۆڕێت.
لە ئەگەری درووستبوونی ئەو سیناریۆیەش، پارتەکەی ترەمپ زۆرینەی کۆنگرێس لە دەستدەدات، بۆ بە دەستهێنانی ڕەزامەندی لەسەر یاسایەک یاخود خەرجییەکی حکومەت، ناچارە لەگەڵ دیموکراتەکان دانوستان بکات.
چی ڕوودەدات ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکا بکەن؟

هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا نزیکە.
ڕکابەرییەکان بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە لە ئەنجوومەنەکانی نوێنەران و پیران توندتر دەبن.
دیموکراتەکان دەتوانن بەشێک لە بڕیارەکانى ترەمپ هەڵبوەشێننەوە.
ئەگەر دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا بتوانن کۆنترۆڵی کۆنگرێس لە کۆمارییەکان وەربگرنەوە، ئەوا بەهێز دەبن و دەتوانن دەسەڵاتی چاودێری و لێکۆڵینەوە بەرامبەر ئیدارەی ترەمپ بەکاربهێنن.
ڕۆڵێکی کاریگەریان دەبێت لە ڕێوشوێنی حکومەت لەسەر چۆنێتی خەرجکردنی بودجە.
دەسەڵاتیان دەبێت بەشێوەیەکی سیاسیی هەندێک لەو گۆڕانکارییانەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری لەسەر دابوو، هەڵبوەشێننەوە.
لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆڵێکی باڵاتریان دەبێت لەوەی ئێستا هەیە، بەڵام تواناکانیان بۆ بەدیهێنانی دەرئەنجامی کارا سنووردار دەبێت.
ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی باسی لە دیارترین ئەو کارانە کردووە، کە ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی کۆنگرێس بەدەستبهێنن دەتوانن یان بەنیازن بیکەن.
توانای کۆنترۆڵکردنی خەرجکردنی پارەی ئەو کەسانەی باج دەدەن.
فشارکردن لە ترەمپ و ناچارکردنی بەوەی پارەدارکردنی ئیدارەکەی ڕابگرێت.
لە دوو ساڵی ڕابردوودا دیموکراتەکان پاڵپشتی پارەی بیمەی تەندروستی لە پڕۆگرامی ئاگاداری تەندروستیی ئەمریکا بوون.
هاریکاری خۆراک، پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و قەرزی قوتابییان، بیمەی کۆمەڵایەتی، لە ئەجێنداى دیموکراتەکانە.
هەرچی لەبارەی جەنگی ئێران بێت، کۆتاییهێنان بەم جەنگە پاڵپشتی دیموکرات و کۆمارییەکانیش بەدەستدەهێنێت.
بەڵام ناچارکردنی ترەمپ بۆ وازهێنان لەم بابەتە ئاڵۆز دەبێت و بەو جۆرە ئاسان نابێت.
ئەگەر زۆرینەی کۆنگرێس بۆ دیموکراتەکان بێت ئەوا دەتوانن کۆتایى بە جەنگەکە بهێنن.
بابەتەکانی دیکە کە دیموکراتەکان هەوڵی بۆ دەدەن، دەسەڵاتی چاودێریی و لێپرسینەوە دەبێت، ئەمە وا دەکات دیموکراتەکان چەند جارێک دانیشتن ڕێکخەن بۆ گوێگرتن لە ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر ئەو بڕیارانەوەی داویانە.
هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا؛ چارەنووسی پلانەکانی ترەمپ یەکلایی دەکاتەوە

3ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی نیوەخول لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردن بۆ تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت .
هەڵبژاردن بۆ 35 کورسی لە ئەنجوومەنی پیران دەکرێت.
بردنەوەی یەکێک لە ئەنجوومەنەکان لەلایەن دیموکراتەکانەوە کاری ترەمپ قورس دەکات.
لە هەڵبژاردنی نیوەخولى ئەمریکادا دەکرێت دەنگی دەنگدەران بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ئەو ماوەیە هەبێت کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ماوە.
لە 3ـی تشرینی دووەمدا، ئەمریکییەکان ئەندامانی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێکهاتووە.
هەڵبژاردن لە ئەمریکا هەمیشە هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و کاتێکیش لە نیوەی خولێکی سەرۆکایەتییدا بەڕێوەدەچێت، بە هەڵبژاردنی نیوەخول ناودەبرێت.
یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی کۆنگرێس ئەوەیە یاسا فیدراڵییەکان کە لە تەواوی ئەمریکادا جێبەجێدەکرێن، دادەڕێژێت.
ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخول دیاری دەکات کام پارتی سیاسی لە کۆنگرێسدا باڵادەست دەبێت، کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتیی ترەمپ یان دیموکراتەکان کە ئۆپۆزسیۆنن.
ئەوەش دەستنیشان دەکات سەرۆک تا چەند دەتوانێت بە ئاسانی پلانەکانی جێبەجێ بکات.
هاوکات ئەنجامەکان وەک پێوەرێکی ڕەزامەندی گەلی ئەمریکا لەبارەی ئەدای سەرۆک لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتییدا، سەیر دەکرێن.
تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە باڵی خوارەوەی کۆنگرێسە و 435 ئەندامی هەیە، هەڵدەبژێردرێن. ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەیەکی جێگیری دوو ساڵە خزمەت دەکەن. بەگشتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاساکان پێشکەش دەکرێن و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و تاوتوێ دەکرێن.
ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دیموکراتەکان 214 کورسی و کۆمارییەکان 219 کورسییان هەیە. بۆ ئەوەی نیوە کۆ یەکت لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەبێت، پێویستت بە 218 کورسییە.
لە کۆی 100 کورسی ئەنجوومەنی پیران کە باڵی سەرەوەی کۆنگرێس یان ئەنجوومەنی باڵا ناودەبرێت، هەڵبژاردن بۆ 35 کورسی بەڕێوەدەچێت. ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران یان سیناتۆرەکان شەش ساڵ خزمەت دەکەن. بێجگە لە ئەرکەکانی دیکەیان، سیناتۆرەکان پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانەیان لە ئەستۆدایە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت.
ئێستا لە ئەنجوومەنی پیران، دیموکراتەکان 45 کورسی و کۆمارییەکان 53 کورسییان هەیە، دوو ئەندامیش سەربەخۆن. بۆ ئەوەی نیوە کۆ یەک لە ئەنجوومەنی پیران هەبێت، پێویستت بە 51 کورسییە.
لە هەمان ڕۆژی هەڵبژاردنی کۆنگرێسدا، لە ڕووبەرێکی فراوانی ئەمریکادا دەنگدەران حاکمی ویلایەتەکانیش هەڵدەبژێرن. هەڵبژاردنی حاکمەکان لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، فلۆریدا، جۆرجیا و میشیگن لە گرنگترین ویلایەتەکانن.
ئابووریی ئەمریکا بابەتێکی گرنگە بۆ زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریکا کە لە شەڕی دەستەویەخەدان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی هەریەک لە سووتەمەنی، خۆراک، خانووبەرە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە هەڵاوسان، لە سەرووی ئەو ئاستەدا ماوەتەوە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئامانجی بوو، بریتییە لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی شوباتی ڕابردوودا.
هاوکات دیموکراتەکان باوەڕیانوایە سیاسەتی ترەمپ دژ بە وڵاتانی دیکە لەبارەی باجی گومرگیی، نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی بۆ ئەمریکییەکانیش بەرز کردووەتەوە. کۆچ و کۆچبەریی بابەتێکی دیکەی گرنگە بەلای دەنگدەرانەوە. کۆمارییەکان دەڵێن ترەمپ بەڵێنەکەی ساڵی 2024ـی بردووەتە سەر، ئاسایشی سنوورەکانی بەهێز کردووە و ڕووبەڕووی کۆچی نایاسایی بووەتەوە.
کۆنگرێس لەگەڵ سەرۆکایەتی و دەسەڵاتی دادوەری بەشێکە لە سێ دەسەڵاتەکەی حکومەت. بەدەستهێنانی زۆرینەی کۆنگرێس، لە داڕشتنی یاساکاندا گرنگییەکی زۆری هەیە. ئێستا هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران لەژێر کۆنترۆڵی پارتی کۆمارییدان. زۆرینەبوونی کۆمارییەکان لە هەردوو ئەنجوومەنەکە بە جیاوازییەکی کەمە. کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران 218 کورسییان هەیە کە لانیکەمی زۆرینەبوونە و ئەندامێکی سەربەخۆشیان لەگەڵدایە. هاوکات لە
ئەنجوومەنی پیراندا 53 کورسییان هەیە. گۆڕینی کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی پیران تەنیا بەوە ڕوودەدات دیموکراتەکان 51 کورسی بەدەستبهێنن. بەڵام ئەگەر هەردوولا یەکی 50 کورسی ببەنەوە، ئەوا لە کاتی یەکسانبووندا، دەنگی یەکلایکەرەوە دەبێتە دەنگی جێگری سەرۆک کە لە ئێستادا کۆمارییە. ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی لانیکەم یەکێک لە ئەنجوومەنەکان بگرنەوە دەست، دەتوانن پڕۆژەیاساکانی خۆیان بخەنە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنەکەوە.
دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نیوەخول لە ڕابردوودا بەگشتی مەیلیان بەرەو سزادانی پارتەکەی سەرۆک و دەنگدان دژی ئەوان بووە. دوایین ڕاپرسییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن ئەدای سەرۆک تەنیا لەلای ڕێژەیەکی کەم لە دانیشتوان پەسەندە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سلڤەر بوڵەتن کە سەرچاوەی ڕاپرسییەکان پێکدەهێنێت، ترەمپ کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بە ڕێژەیەکی کەمێک لەسەروو 50%ـی پەسەندیی دەستپێکردووە، لە سەرەتای تشرینی یەکەمدا رێژەکە بۆ نزیکەی 37% دابەزیوە و 61% ئەدای ناوبراو پەسەند ناکەن.
ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران یان ئەنجوومەنی پیران ببەنەوە، تێپەڕاندنی هەر یاسایەک لە کۆنگرێس بۆ ترەمپ قورس دەبێت. بەمشێوەیە پلانەکانی لە سیاسەتی ناوخۆدا تووشی ئاستەنگ دەبنەوە. بەڵام ترەمپ بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە بەشێکی بەرفراوانی پارتەکەی، ڕێگەیەکی بۆ بەکارهێنانی دەسەڵات دۆزیوەتەوە.
کۆنترۆڵکردنی هەردوو ئەنجوومەنەکە لەلایەن دیموکراتەکانەوە، بە مانای ئەوەش دێت کە دەتوانن لیژنەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رەهەندە جیاوازەکانی سەرۆکایەتیی ترەمپ بەکاربهێنن. هاوکات لە ناو پارتی دیموکراتدا مشتومڕێک لەبارەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە دەسەڵات هەیە. بەڵام ئەگەر کۆمارییەکان باڵادەستییان لە کۆنگرێس بپارێزن، ترەمپ دەتوانێت لەو ماوەیەدا کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی ماوەتەوە، لە کارەکەی بەگوێرەی پلانەکانی بەردەوام بێت.