ژنە ڕەشپێستێک بۆ یەکەمجار دەبێتە حاکمی ویلایەتێکی ئەمریکا

کیشا لانس بۆتۆمس لە ملیاردێرێکى بردەوە
کیشا لانس بۆتۆمس لە ملیاردێرێکى بردەوە

پووختەى هەواڵ

  • لە ئەنجوومەنەکانى پیران و نوێنەران دیموکراتەکان بردیانەوە.

  • کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی کۆمارییەکان لە ویلایەتی جۆرجیا دەهێنێت .

  • لە ڕکابەرە ملیاردێرەکەی لە ویلایەتێکی ئەمریکا دەباتەوە.


کیشا لانس بۆتۆمس ناوی چووە مێژووی سیاسیی ئەمریکا و بە حاکمی ویلایەتی جۆرجیا هەڵبژێردرا کاتێک لە ڕکابەرەکەی ریک جاکسۆن، ملیاردێری کۆماریی بردەوە، دەرئەنجامەکە بە یەکێک لە بابەتە چاوەڕوان نەکراوەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا دادەنرێت.


ڕکابەرەکەی بۆتۆمس:

  • لە ڕووی داراییەوە بەهێز بوو و تەنانەت ملیاردێر بوو.

  • بە جۆرێک 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سامانی کەسی خۆی بۆ کەمپینی هەڵبژاردنەکان خەرجکرد.

  • پاڵپشتی سەرۆکی ئەمریکاشی هەبووە، بەڵام لە کۆتایدا شکستی هێنا.

حاکمى نوێ

  • کیشا لانس بۆتۆمس لە دوای برایان کیمب، پۆستی حاکمی ویلایەتی جۆرجیا وەردەگرێت.

  • بە فەرمی دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ویلایەتەکە کە ئەم پۆستە بە ڕێوەبەرێت.

  • کیشا تەمەنی 56 ساڵە و پارێزە و سیاسەتمەداری دیموکراتەکان، هەر لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە و گەورەش بووە.

  • خێزانەکەی تاوەکو پێنج نەوە هەر لەم ویلایەتە ژیاون و خۆشی کچی گۆرانیبێژی ئەمریکی کۆچکردوو، مەیجەر لانس.

  • لانس، لە زانکۆی فلۆریدا زانستە سیاسییەکانی خوێندووە و لە دوایدا لە زانکۆی ویلایەتی جۆرجیا بووەتە خاوەنی بڕوانامەی پارێزەری.

یەسنا ئومێد

Wed Nov 04 2026

Loading related news...