
ئێران بە دۆڕانى کۆمارییەکان خۆشحاڵە.
دواى دەرکەوتنى ئەنجامەکانى نیوەخول تمەتى جوڵەى تێکەوت.
لە سەردەمى ترەمپدا تمەن ڕۆژگارى ڕەشى بەڕێکرد.
بەهاى تمەنى ئێرانى لە ناوخۆى ئێران بەرزبوونەوەى تۆمارکردو 100 دۆلار بە 26 ملیۆن و 750 هەزار تمەنە، ئەوەش دواى ئەوەى کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنى نیوەخول دۆڕاندیان.
لە 24 کاتژمێرى ڕابردوو بەهاى 100 دۆلار بە 27 ملیۆن و 350 هەزار تمەن بوو.
ئێستا بەهاى 100 دۆلار بە 26 ملیۆن و 750 هەزار تمەنەو 600 هەزار تمەن بۆ هەر سەد دۆلارێک کەمبووەتەوە.
لێدوانێکى دۆناڵد ترەمپیش کاریگەرى لەسەر بەرزبوونەوەکە هەیە، کە سیاسەتەکانى بەرامبەر ئێران بە یەکێک لە هۆکارەکانى شکستى پارتەکەى ناوبردووە.
دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکەى ئەمریکا تمەنى ئێرانى لەبازاڕدا بەهێز بووەتەوە.
بەهاى 100 دۆلار بە حەواڵە 26 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە.
بەکاش 25 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە.
یەک ملیۆن تمەنى ئێرانى بەرامبەر شەش هەزارو 600 دینارە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا ئاڵۆزییەکانى ئەمریکا بەرامبەر ئێران بەردەوامەو کەشتییە نەوتى و بازرگانییەکان بەشێوەیەکى سنووردار بە گەرووى هوورمزدا تێدەپەڕن.

