
پووختەی هەواڵ:
بەڕێوەبەری کارەکانی ئەحمەد زەکی هونەرمەندی میسڕی چەند نهێنییەکی نوێی ئاشکرا کردووە
لە کۆتا ساتەکانیدا و بەهۆی نەخۆشی، ئەحمەد زەکی بینایی لەدەستداوە
بەڕێوەبەرەکە باسی خانمە هونەرمەند ڕەغدەشی کردووە
بە گوتەی محەممەد وەتەنی، بەڕێوبەری کارەکانی ئەحمەد زەکی:
لە یەکەم پشکنیندا ئەحمەد زەکی نەیزانیوە تووشی شێرپەنجە بووە
لە ساتی ئاشکرابوونی نەخۆشییەکەی، خۆڕاگر و بەهێز بووە
لە کۆتا ساتەکانی ژیانیدا کەمێک دۆخی دەروونی تێکچووە
بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە بینایی لەدەستداوە، بەڵام بە کەسی نەوتووە
خانمە هونەرمەند ڕەغدە، لە دیارترین ئەو کەسایەتییانە بووە کە بەردەوام پاڵپشتی بوون
ئەحمەد زەکی:
لە دیارترین هونەرمەند و ئەکتەرانی میسڕ و جیهانی عەرەبییە
ڕێکەوتی 27ی ئازاری 2005 لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
بە ڕۆڵە توند و کاریگەرەکانی ناسراوەتەوە
بەنزیکەی لە 60 فیلمدا وەکو ئەکتەر ڕۆڵیگێڕاوە
