براوەی خەڵاتی بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژاڤا: دەچم بۆ سلێمانی

براوەی خەڵاتی بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژاڤا: دەچم بۆ سلێمانی

00:00/00:00

پووختەی بابەت:

  • ڕەشۆ کاسان براوەی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژاڤا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیەوێت بەرهەمەکەی لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان نمایش بکات

  • بەڵگەفیلمەکەی لەبارەی کولتوور و پاراستنی ناسنامەی کوردییە

  • یەکێک بوو لە دیارترین بەشداربووانی خولی شەشەمی فێستیڤاڵەکە

  • خەڵاتەکە پێشکەشی شەهیدان دەکات


ڕەشۆ کاسان جەخت لەوە دەکاتەوە: پاش بردنەوەی خەڵاتەکە، لە داهاتوودا سەردانی سلێمانی و دهۆک دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە سینەماییەکانی هەرێمی کوردستان.


ڕەشۆ دەڵێت:

بەڵگەفیلمەکەم پرۆفیشناڵە.. باوەڕم بە خۆم هەبوو کە بتوانم خەڵاتەکە بەدەستبهێنم، ئێمە کە کارمان کرد، بۆ سەرکەوتن بڕیارمان دابوو، تاوەکو پەیامەکەمان بگات.. خەڵاتەکەشم پێشکەشی گیانی شەهیدان دەکەم.

بەڵگەفیلمەکەی ڕەشۆ بە ناونیشانی "پێلێن کوردان" یەکێک بوو لە دیارترین بەرهەمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە، ئەم بابەتانە باسدەکات:

  • کولتووری کوردی پرسی سەرەکییە

  • پاراستنی کەلەپووری کوردی تیایدا زەقە

  • گۆرانی و چیرۆکی کوردی ئامادەییەکی بەهێزیان هەیە

زیاتر لەبارەی فێستیڤاڵەکە بزانە

حەسەن فەلاح

Mon Nov 23 2026

Loading related news...