بەهۆی پیتزایەک لە کارەکەی دوورخرایەوە؛ شێفێکی ئیتاڵی بەرگری لە کولتوورەکەی دەکات

پووختەی هەواڵ:

  • شێفێکی ئیتاڵی لە ئوسترالیا، ڕەتی کردووەتەوە گۆڕانکاریی لە شێوازی دروستکردنی پیتزاکەی بکات و بەهۆیەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە

  • کڕیارێک داوای کردووە ئەنەناسی بۆ بخرێتە سەر پیتزاکەی

  • شێفە ئیتاڵییەکە ئەم داواکارییەی وەکو سووکایەتی بە کولتووری ئیتاڵی لێکداوەتەوە

  • شێفەکە ئەم هەڵوێستەی بە بەرگریکردن لە کولتوورەکەی وەسف دەکات


دەیڤد تابورێلا ناوی شێفەکەیە، بە گوتەی خۆی:

دانانی ئەنەناس لەسەر پیتزا، سوکایەتییە بە کولتووری ئیتاڵی و شێوازی دروستکردنی پیتزا.

تابورێلا جگە لەوەی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە دادگاش دۆسیەکەی دۆڕاندووە.

مێژووی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1962:

  • سام پانۆپۆلۆس، چێشتلێنەرێکی یۆنانی بووە

  • پیتزای هاوایی داهێناوە بە زیادکردنی ئەنەناس بۆ پێکهاتەکەی

  • هەر زوو ئەم گۆڕانکارییە وەکو سوکایەتی و پرسێکی هەستیار لێکدراوەتەوە لەلای شێفە ئیتاڵییەکان

  • لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەکارهێنانی ئەنەناس لە پیتزادا، شێفەکانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە

دیارترین ئەو میوانەی لە پیتزادا بەکاردەهێنرێن:

  • پیتزای هاوایی: ئەنەناسی شیرین بە گۆشتی بەرازی سوێرەوە

  • پیتزای هەنجیر: هەنجیری کارامێڵکراو بە پەنیری سوێرەوە

  • پیتزای هەرمێ: هەرمێ بە پەنیری شینەوە

حەسەن فەلاح

Mon Nov 23 2026

Loading related news...