
پووختەی هەواڵ:
کتێبێکی نوێ لەبارەی لاری دەیڤد کۆمیدیانی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە
لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا چەندین زانیاری لەبارەی ژیانی ساموێڵ جاکسن ئاشکرا کراوە
لە حەفتاکاندا و پێش ناوبانگ، ساموێڵ جاکسن سیکیوریتی باڵەخانەی نیشتەجێبوون بووە

ئەو باڵەخانەیەی ساموێڵ جاکسن کاری تیادا کردووە، بە ناوی مانهاتن پلازا، لە شاری نیویۆرک بووە و لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاری تیادا کردووە.

لاری دەیڤد، نووسەر و کۆمیدیانی ناسراوی ئەمریکی، لەو سەردەمەدا لە پلازاکە ژیاوە و ساموێڵ جاکسنی ناسیوە، بەڵام بێئاگا بووە لەوەی لە داهاتوودا دەبێت بە یەکێک لە ئەکتەرە گەورەکان.
دەیڤد ئەوەشی ئاشکرا کردووە: جاکسن شەفتی شەوان کاری کردووە و 11ی شەو بۆ حەوتی بەیانی سیکیوریتی بووە.
لای خۆیەوە، جاکسن جەخت لەوە دەکاتەوە:
سەردەمی کارکردنم لەو باڵەخانەیە، سەردمێکی پڕ لە مەترسی بوو.. ئەو ناوچەیەی نیویۆرک کەمترین پۆلیسی لێبوو، وەکو دەشتاییە مەترسیدارەکانی ڕۆژئاوا بوو.