جۆن لۆک.. بیرۆکەیەک بۆ دامەزراندنی ڕۆشنگەری

جۆن لۆک، بیرمەند و پزیشکێکی دیاری ئینگلیزی بووە، ڕێکەوتی 29ی ئابی 1632 لەدایکبووە و 72 ساڵ ژیاوە، یەکێکە لە دیارترین ئەو کەسایەتییانەی پاڵنەر بوون بۆ دامەزراندنی ڕەوتی رۆشنگەری.


لە ئاستی نووسینی تیۆرە سیاسییەکاندا، جۆن لۆک خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەند بووە، بیرۆکەکانی یاریدەدەر بوون بۆ دامەزراندنی پایە گرنگەکانی ڕەوتی ڕۆشنگەریی فەلسەفە، سەبارەت بە دەستی کار و خاوەندارێتی نووسیویەتی، هاوتای دروستکردنی پارە و کاریگەرییەکەی لەسەر نایەکسانی.


بیرۆکەکانی جۆن لۆک:

  • هاوتا بوون لەنێوان سەرمایەداریی و بیرۆکە سۆشیاڵیستەکاندا

  • کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر بیرۆکە فەلسەفییەکانی پاش خۆی دروستکردووە

جۆن لۆک:

  • بە باوکی لیبڕاڵیزم ناسراوە

  • لەنێوان ساڵانی 1652 بۆ 1667 خوێندکار و وانەبێژ بووە لە کڵێسای کریستیانی و زانکۆی ئۆکسفۆرد

  • سەرنجی تەواوەتیی خۆی لەسەر پرۆگرامی لۆجیک چڕکردووەتەوە، هاوتای مێتافیزیک و کلاسیکەکان

جۆن لۆک لەماوەی ژیانی ڕۆشنگەرانەی خۆیدا، چەندین کتێب و نووسراوی بڵاوکردووەتەوە، لە دیارترینیان:

  • دوو توێژینەوە لەسەر دەوڵەت

  • سێ نامە دەربارەی لێبوردەیی

  • وتارێک سەبارەت بە تێگەیشتنی مرۆڤ

  • سەبارەت بە لێدانی وشەکان

لە سایەی بیرمەندانی وەکو: تۆماس هۆبس، رێنێ دیکارت و ئەرستۆ بیرۆکەکانی دامەزراندووە، هاوکات کاریگەریی لەسەر جان جاک رۆسۆ، ئیمانوێل کانت و ڤۆڵتێر دروستکردووە.

جۆن لۆک، ڕێکەوتی 28ی تشرینی یەکەمی 1704، لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

Wed Oct 28 2026

Loading related news...