دادوەر فایەق زێدان و عەلى زەیدى کۆبوونەوە

کۆبوونەوەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى
کۆبوونەوەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە: باس لە ڕێکارەکانى حکومەت بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى یاسا کرا.

  • ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە: باس لە ڕێکارەکانى حکومەت لە پاراستنى سەرچاوە ئابوورییەکان کرا.

  • ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە: باس لە ڕووبەڕووبوونەوەى بە قاچاخبردن کرا.


نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیێنراوى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پشتیوانییکردنى دادگا کردەوە بۆ ئەو ڕێکارانەى حکومەت گرتوویەتەبەر بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى یاسا و پارێزگاریکردن لە سەرچاوە ئابوورییە نیشتمانییەکان و دژایەتیکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى بەقاچاخبردن لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاسا و بەرجەستەکردنى دەسەڵاتەکانى حکومەتى ئیتیحادى لە سەرجەمى ناوچەکانى عێراق.


حیزبوڵا ڕەتیدەکاتەوە

  • کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە حيزبوڵای عێراق ڕەتیدەکاتەوە پابەندی بڕیاری ڕادەستکردنی چەکەکانی بێت بە دەوڵەت.

  • لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرۆکوەزیرانی عێراقى بە شکاندنی بەڵێنەکانی تۆمەتبار کرد.

  • داواشى کرد دۆسیەی جورف ئەلسەخر و چەکی مقاوەمە لە ململانێی سیاسی دوور بخرێتەوە.

  • لە بەرامبەردا زەیدی، لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنە ئەمنییە کۆبووەوە، کە لەسەر پرسی بە قاچاخبردنی نەوت سەردانی جورف ئەلسەخریان کردبوو.

  • زەیدى بۆ لیژنەکە: دادگا پشتیوانیتان دەکات و هەوڵی بنەبڕکردنی دزی و بە قاچاخبردنی نەوت دەدات لە زاخۆوە بۆ بەسڕە.

  • زەیدى هۆشدارى ئەوەشیدا، ئەگەر هێزی تەواویان نەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەنانە، ئەوا داوا لە گەلی عێراق دەکات، بێن و لەسەر مافەکانیان بجەنگن.

ڕۆژى 13ـى ئەم مانگە، عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانى کرد بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوەیەکى فراوان لە پڕۆسەکانى بە قاچاخبردنى نەوت لە جورفولسەخەر، هاوکات بەهۆى ئەو بڕیارەوە هێزە ئەمنییەکان لە بەغداد و دەوروبەرى جورفولسەخەر خرانە حاڵەتى ئامادەباشیى ئاستى جیم.

لە ساڵی 2014 و دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی لە "ئۆپەراسیۆنی عاشوورا"، ناوچەکە بووەتە مەڵبەندێکی قەدەغکراو و لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکاندا ماوەتەوە.

دانیشتوانە ڕەسەنەکەی (کە زۆرینەیان سوننەن) نزیکەی 11 ساڵە ئاوارە بوون و ڕێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەلی زەیدی بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی نەوت ژمارەیەک بەرپرسی دایە دادگا

زەیدى فەرمانى کرد بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بە قاچاخبردنى نەوت لە جورفولسەخەر

شۆڕش محەمەد

Sun Nov 15 2026

Loading related news...