لە بارەى پرسى بەقاچاغبردنى نەوت لەگەڵ وەزارەتى سامانەسروشتییەکان کۆبوونەوەیەک دەکرێت.
ڕاپۆرتى کۆتایى لیژنەکە دەدرێت بە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.
هەرێم کەمال ئاغا: سبەى لەگەڵ وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ کۆدەبینەوە.
لە بارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و دۆسییەى بە قاچاخبردنى نەوت و هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى لیژنەى نەوت و غاز لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، گوتى: هێرشەکە لە هەمان ئەو شوێنەدا کراوە کە ساڵى ڕابردوو لە ڕێگەیەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەکە، گوتیشى "لە بارەى پرسى بەقاچاغبردنى نەوت لەگەڵ وەزارەتى سامانەسروشتییەکان کۆبوونەوەیەک دەکرێت".
سەرجەم وردەکارییەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان وەردەگرن.
داواى ڕوونکردنەوە لە وەزارەتى سامانەسروشتییەکان دەکەن.
پێویستە سامانەسروشتییەکان وردەکاریى پڕۆسەکەیان بۆ ئاشکرا بکات.
بۆیان ڕوونبکرێتەوە ئەو نەوتەى لە هەرێمى کوردستان بە فەرمى دەڕوات بڕەکەى چەندە؟.
لە کۆتایشدا ڕاپۆرتى کۆتایى لیژنەکە دەدرێت بە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.
بە گوێرەى بە دواداچوونەکانیان بەقاچاغبردنى نەوت تەنیا لە ڕێگەى تانکەرەوە نەبووە.
بەڵکو لە ڕێگەى بۆریشەوە نەوت بە قاچاغبراوە.
چونکە نەتوانراوە لە هەندێک شوێن پشکنینى تەواو بۆ بۆریى نەوتى بەسرە بکرێت.
سەرجەم گرفتەکانیان دەستنیشیان کردووە و لە ڕاپۆرتەکەیان ڕوونى دەکەنەوە بۆ حکومەتى فیدراڵ.
