لیژنەى پەرلەمانى پێکهێنراو لەسەر بە قاچاخبردنى نەوت لەگەڵ وەزیرى نەوت کۆبووەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • لیژنەکە بە دواداچوونى بۆ ڕاپۆرت و زانیارییەکانى پەیوەست بە قاچاخبردنى نەوت کرد.

  • بڕیارە لیژنەکە دواى تەواوکردنى کارەکانى ڕاپۆرتێک بداتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران.


لیژنەى پەرلەمانى پێکهێنراو لەسەر پرسی بە قاچاخبردنى نەوت، لەگەڵ وەزیرى نەوت کۆبووەوە و بە دواداچوونى کرد بۆ زانیاریی و ڕاپۆرتەکانى تایبەت بە پڕۆسەى بە قاچاخبردنى نەوت و بەئامانجگرتنى کێڵگەى غازى کۆرمۆر.


لیژنە پەرلەمانییەکە

  • بە دواداچوونى دۆسییە ئەمنى و هەواڵگرییەکانى پەیوەست بە قاچاخبردنى نەوت و بە ئامانجگرتنى دامەزراوەکانى نەوت.

  • دووەم کۆبوونەوەى بە میواندارى وەزیرى نەوت و بەرپرسانى پەیوەندیدار بە دۆسییەکە کرد.

  • ڕاپۆرت و زانیارییە تەکنیکى و هەواڵگرییەکان لە بارەى پڕۆسەکانى بە قاچاخبردنى نەوت لە ناوچەکانى جورف سەخر و کەرکووک و هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.

  • بە دواداچوون بۆ بە ئامانجگرتنەکانى کێڵگەى غازى کۆرمۆر و لێکەوتە ئەمنى و ئابوورییەکانى بۆ سەر ئاسایشى وزەى نیشتمانى کرا.

  • لایەنە تەکنییەکان و ئەو ڕێکارانە خرانەڕوو کە لە لایەن وەزارەتى نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونەتە بەر.

  • بۆ چارەسەرکردنى دۆسیەکە و دانانى سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى سەر سامانى نەوت و دامەزراوە گرنگەکان.

    بڕیاریشە لیژنەکە دواى تەواوکردنى دیدار و کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران بەرزبکاتەوە.

Loading related news...