هەڕەشەى پلاستیک بەردەوامە؛ ئەمجارە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانى هەڵەبجەوە

هەڕەشەى پلاستیک بەردەوامە؛ ئەمجارە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانى هەڵەبجەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانى هەڵەبجە پلاستیک بووەتە هەڕەشە بۆسەر ژینگە.

  • کەناڵ8 ڕۆڵى گەورەى بینیى لە دەرخستنى ئەم مەترسییە.

  • دامەزراوەى ڤیم، دەستپێشخەریکرد لە بەدەمەوەچوونى ئەو مەترسییە و لابردنى.


لە دەشتاییەکانی هەڵەبجە، تاوەکو چاو بڕ دەکات زەوییە کشتوکاڵییەکان پڕ بوون لە نایلۆن و پاشماوەی پلاستیکی.


  • جوتیاران لە دوای چنینەوەی بەروبوومەکانیان، کێڵگەکانیان لەو پلاستیکانە پاک نەکردووەتەوە کە لە کاتی چاندندا بەکاریان هێناوە.

  • ئەمەش زیانێکی گەورەی بە خاکی کێڵگەکان گەیاندووە.

  • لە کاتێکدا تاوەکو ئێستاش هیچ جێگرەوەیەکی دیکە بۆ ئەم نایلۆنە کشتوکاڵییە لە بەردەستدا نییە.

  • جوتیاران بۆ چاندنی بەروبوومەکانی شوتی و کاڵەک نایلۆن بەکاردەهێنن.

  • چونکە لە لایەک بەروبوومەکانیان خێراتر گەشە دەکات.

  • لە لایەکی دیکەشەوە تێچووەکەی کەمترە بەراورد بە چاندن بە شێوازە سروشتییەکە.

ڕۆڵى کەناڵ8 و دەستپێشخەرى دامەزراوەى ڤیم

لە دوای ئەوەی بەرنامەی "دەنگی زەوی"ـی کەناڵ8، تیشکی خستە سەر مەترسیی ئەم پاشماوانە، دامەزراوەی ڤیم، بە هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجە، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خۆبەخشان هاتنە سەر خەت و هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە دەست پێکرد.

پاشماوە پلاستیکییەکان بۆ سەدان ساڵ لەناو خاکدا دەمێننەوە و شی نابنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خنکاندنی خاک، ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی ئاو و هەوا بۆ ڕەگی ڕووەکەکان، کەمکردنەوەی بەپیتیی زەوی و تێکەڵبوونی وردە پلاستیک بە خۆراک و ئاوی ژێرزەوی، کە دواجار هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و ئاژەڵیش.

کەناڵ8

Sun Nov 29 2026

Loading related news...