
حکومەتى عێراق لەگەڵ دابەزاندنى بەهاى دینار کۆمەڵێک بڕیارى دەرکرد.
بڕیارەکان کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەى نرخ نەبووە.
نرخى کەرەستە و پێداویستى و شمەک تاوەکو دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە.
حکومەتى فیدراڵ سێ بڕیارى دەرکردووە، یەکەم بڕیار هەڵگرتنى باج بوو لەسەر هاوردەکردنى مریشک، هێلکە و ئاژەڵى زیندوو ئەمەش بۆ ئەوەبوو نرخەکەیان لە بازاڕ بەرز نەبێتەوە و هاوڵاتى بتوانێت بە ئاسانى دەستى بەو بەرهەمانە بگات.
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى، تەماتەـ پەتاتە، پیاز لە دەرەوەى وڵات.
بۆ ئەوەبوو ڕێگرى لە بەرزبوونەوەى نرخ بکرێت.
هەڵگرتنى باج لەسەر خواردەمەنى و دەرمان.
بە مەبەستى ڕێگرى لە بەرزبوونەوەى زیاترى نرخەکان.
بە وردبوونەوەیەکى سادە دەردەکەوێت حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەى ئەم بڕیارانەوە کاریگەرى دابەزاندنى بەهاى دینار لەسەر چینە هەژارەکە و فەرمانبەران و دەرامەت سنووردارەکان کەم بکاتەوە، گۆشت، هێلکە و سەوزە و خواردەمەنییە وشکەکان کە پێداویستى ڕۆژانەن و دەرمانیش کە پێویستیی بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیانە کەم بکاتەوە، بەڵام نرخەکان تاوەکو دێت بەرزتر دەبنەوە و نرخى دیناریش لە بازاڕەکان بەردەوامە لە دابەزین ئەمەش هۆکارى سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکان.
نوورى مالیکى: نابێت گۆڕانکاری لە بەهای دینار بارگرانى بۆ خەڵک دروست بکات