
لابردنی ڕسوماتی گومرگی سەر هێلکە و گوشت و دەرمان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارەکە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، دەڵێت، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 576ـی ساڵی 2026، کە تایبەتە بە لابردنی سەرجەم ڕسوماتی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، ئاژەڵ و دەرمان، بڕیارەکە لە بەرواری 20ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ کراوە و تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت.
ئاسانکاریی لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بەو بڕیارە دەکرێت.
ئامانج بۆ جێگیرکردنی نرخە لە بازاڕی ناوخۆ.
زیاترکردنی بڕی خۆراک و دەرمانی پێویست لە بازاڕەکان و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر هاوڵاتییان.
دوای دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە بڕیاریدا بە لابردنی باج و ڕسوماتی گومرگی سەر هێلکە، مریشک، ئاژەڵی زیندوو و دەرمان.


