کێشی 310 کیلۆیە و لە ماراسۆن براوە بوو

خولیۆ ماموت: لە کێشی 310 کیلۆگرامەوە بۆ بەشداریکردن لە ماراسۆنەکان


چیرۆکی خولیۆ ماموت یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین نموونەکانی خۆڕاگری و سەرکەوتن بەسەر قورترین بەربەستەکانی ژیاندا.
ئەم کەسایەتییە بەڕازیلییە لە قۆناغێکدا بەهۆی قەڵەویی زۆرەوە کێشی گەیشتبووە 310 کیلۆگرام و تەنانەت لەسەر جێگا کەوتبوو و توانای پیاسەکردن و جووڵەی نەبوو، بەڵام بڕیاریدا ڕێڕەوی ژیانی بگۆڕێت و دەست بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی ژیان و خواردنیدا بکات.


دوای ئەوەی توانی زیاتر لە 100 کیلۆگرام لە کێشی جەستەی دابەزێنێت، خولیۆ ڕووی لە وەرزش کرد و بەشداری لە چەندین چالاکی و ماراسۆنی نێودەوڵەتیدا کرد (وەک ماراسۆنەکانی پورتوگال، ئەرجەنتین، ئۆروگوای و چەندین شوێنی تر)، کە تێیدا توانی بە سەرکەوتوویی (پێشبڕکێی 10 کیلۆمتەری) ببڕێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا کێشی لە دەوروبەری 200 کیلۆگرامدا بوو.
ماموت لە لێدوانەکانیدا پەیامێکی بەهێزی سەرکەوتن و هاندانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: «چالاکیی جەستەیی بۆ هەمووانە؛ ڕێنمایی وەربگرە و بە خێراییی خۆت بگۆرە. من دەمەوێت بژیم، بێگوێدانە ئەوەی خەڵکی چی دەڵێن. دۆخەکەم زۆر خراپتر بوو کاتێک لەسەر جێگا بووم و بە 310 کیلۆگرامەوە نەمەتوانی بجووڵێم، بەڵام ئەمڕۆ من دەژیم، تکایە جەستەی خۆتان خۆشبوێت و زیانی پی مەگەیەنن»
چیرۆکەکەی بووەتە ئیلهامبەخش بۆ ملیۆنان کەس لە جیهاندا کە چۆن دەکرێت مرۆڤ لە قورسترین دۆخەوە بگەڕێتەوە بۆ ژیانێکی چالاک و تەندروست لە رێگای وەرزشەوە.


Loading related news...