
بڕیارە لە رۆژانى13-16 ـى ئەم مانگە لە شارى پاتایا لە وڵاتى تایلاند پاڵەوانێتى لەشجوانى ئاسیا لەسەر ئاستى هەڵبژاردەکان بەڕێوەبچێت، لەو پاڵەوانێتییە چەندین وڵاتى کیشوەرەکە ڕکابەرى دەکەن و عێراقیش یەکێکە لە وڵاتە بەشدارەکان.
شاندى هەڵبژاردەى عێراق لە چەند یاریزانێک پیکهاتووە و دوو یاریزانى کوردیش دواى بەدەستهینانى چەند ئەنجامێکى بەرز و بڕینى پاڵاوتنەکان کە هەریەکە لە نەریمان محەممەد گەرمیان و لە دوو ڕشتەى جیاواز لەو پاڵەوانێتییە رکابەرى بەدەستهێنانى مەدالیا دەکەن.

ئەو دوو یاریزانە ماوەى چەند مانگێکە ئامادەکارییان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە کردووە و بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق گەشتەکەیان ئەنجام بدەن بەمەبەستى بەشدارییکردن لەو پاڵەوانێتییە.

هەردوو یاریزانى ناوبراو بۆ ئەم پاڵەوانێتییە بە پشتیوانى بۆردى وەرزشیى یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان بەشدارن تاوەکو بتوانن ئەنجامێکى باش لەو پاڵەوانێتییە دەستەبەر بکەن.