
بەکارهێنانی غازی ماڵان لە ئێران 481 ملیۆن مەتر سێجایە لە ڕۆژێکدا.
بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غاز لە ئێران گەیشتووەتە 709 ملیۆن مەتر سێجا.
ئێرانییەکان خۆیان بۆ زستانێکی سەخت ئامادە دەکەن و فشارەکان لەسەر کەرتی وزەی ئەو وڵاتە چڕتر بوونەتەوە، بەگوێرەی کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران بێت، هەر ماڵێک بۆ ماوەی 24 کاتژمێر غاز بەکاربهێنێت، پێویستیان بە 481 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەیە لە ڕۆژێکدا.
ئێستا ڕۆژانە 709 ملیۆن مەتر سێجا لە ئێران گاز بەرهەمدێت.
لەو بڕەش نزیکەی 481 ملیۆن مەتر سێجا تەنیا بۆ غازی ماڵان دابیندەکرێت.
لە کۆی ئەو 709 ملیۆن مەتر سێجایە 68%ـی ماڵان، شوێنە بازرگانی و یەکە پیشەسازیییەکان دەیبەن بۆ خۆیان.
کەمی و قەیرانی غازی ماڵان هێشتا لە زۆرێک لە پارێزگاکان وڵاتەکەش بەردەوامە.
پارێزگاکانی گوڵستان، خۆراسانی باکوور و مازەندەران زۆرترین کێشەی کەمیی غازیان بەراورد بە پاریزگاکانی دیکەی ئێران هەیە.
پێشتر بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندبوو، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر دامەزراوە گازییەکان کەوتووە لە جەنگی چل ڕۆژەدا ژێرخانی وزەی وڵاتەکە تەواو لاواز بووە، بەگوێرەی خەمڵاندنەکانیش
ڕۆژانە 380 ملیۆن مەتر سێجا کورتهێنان ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.
ئەم قەیرانە دوو ئاڵنگاری دەخاتە بەردەم دەسەڵاتداران، یەکەمیان چاککردنەوەی دامەزراوە غازییە زیانلێکەوتووەکان بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنان، دووەمیان سنووردارکردنی بەکارهێنان پێش ئەوەی کەشوهەوا بە شێوەیەکی بەرچاو ساردتر بێت.
ئێران ڕۆژانە 850 ملیۆن مەترسێجا غازی پێویستە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، ڕێژەکەش لە زستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە بەهۆی پێویستیی گەرمکردنەوە.

