ڕێککەوتننامەی مەککە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

پووختەى هەواڵ

  • ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشیی مەککە کە لەنێوان هەریەک لە تورکیا، پاکستان و سعودیە واژۆ کراوە.

  • ڕێککەوتینامەکە بە مەبەستی پاراستنی سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی هەریەک لەو وڵاتانەیە.

  • پەرەپێدانی هاوکاری و هەنگاونانی هاوبەشی لایەنەکان دژی هەڕەشە گریمانەکراوەکان لەخۆدەگرێت.


ڕێککەوتننامەی بەرگریی مەککە لەنێوان تورکیا، پاکستان و سعودیە، پاش پەسەندکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕێککەوتننامەکە دروستکردنی میکانیزمێکی هاوبەشی بەرگری و ئاسایش لەنێوان هەرسێ وڵاتدا لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی بڕگەیەکی، هەر هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەرسێکیان هەژمار دەکرێت.


ڕێککەوتننامەی مەککە چییە؟

  • تورکیا، سعودیە و پاکستان لە حەوتی ئابدا واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە کرد.

  • لەنێو بڕگەکانی ڕێککەوتننامە 16 ماددەییەکەدا کە لەلایەن هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە واژۆ کراوە، ماددەی هەستیار هەن.

  • بەرپرسانی تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، ئامانج لە ڕێککەوتنامەی مەککە بەرگرییە و هیچ وڵاتێک ناکاتە ئامانج.

  • لایەنەکان لە چوارچێوەی "مافی بەرگریی ڕەوا"دا کە لە ماددەی 51ـی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، پشتیوانی بۆ ئەو وڵاتە دابین دەکەن کە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و پشتیوانییەکان توانستە سەربازییەکانیش دەگرێتەوە.

  • تورکیا و پاکستان و سعودیە لە ماوەی 10 ساڵی یەکەمدا پاش ئەوەی ڕێککەوتننامەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ناتوانن لێی بکشێنەوە. پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، دەتوانرێت مافی کشانەوە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئاگادارینامەیەکی نووسراو کە لانیکەم بەر لە سێ مانگ پێشکەشکرابێت، بەکاربهێنرێت.

پاکستان لە 23ـی مانگی ڕابردوو لەسەر ئاستی حکومەتی وڵاتەکە و سعودیەش، هەمان مانگ ڕێککەوتننامەکەیان پەسەند کرد و بەوشێوەیەش ڕێککەوتننامەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

محەمەد عەلی

Sat Nov 14 2026

Loading related news...