
ئاژانسی وزی ئەتۆم زانیاری لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەماوە.
جگە لە وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر دەستى بە دامەزراوەکانی دیکە ناگات.
نازانن ئێستا لە وێستگەی ئەتۆمیی ئیسفەهان ماددەی ئەتۆمی هەیە یاخود نا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندووە، هیچ زانیارییان لە بارەی دۆخی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ماددە پیتێنراوەکانی ئێران نییە و داوا دەکەن بە زووترین کات تاران ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسەکە بدات، بگەڕێنەوە وڵاتەکە و دەست بە پشکنینەکانیان بکەنەوە.
جگە لە وێستگەی کارەبای بووشەهر، توانای دەستگەیشتنمان بە هیچ کام لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نییە.
دامەزراوەکەیان هیچ زانیارییەکی لە بارەی دۆخی وێستگە ئەتۆمییەکان و ماددەکانی ناوی نییە.
تاوەکو دێت، نیگەرانییەکانیان لە بارەی دەستنەگەیشتن بە وێستگەی ئەتۆمیی ئیسفەهان زیاتر دەبێت.
نازانن ئاخۆ ئێستا لەو وێستگەیە ماددەی ئەتۆمی هەیە یاخود نا.
پێویستە بە زووترین کات پشکنەران بتوانن بگەڕێنەوە ئێران و دەست بە پشکنینەکانیان بکەنەوە.
پێشتر محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، ئەمریکا و ئیسرائیل فشار دەخەنە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەوەی بێت لە ئێران پشکنین بکات، ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە بزانن چی بەسەر ئەو شوێنانەدا هاتووە کە هێرشی سەربازییان کردوونەتە سەر.
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند مانگی ڕابردوو، بەهۆی جەنگەوە ئەمریکا چەند جارێک وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کردووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی 400 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی تاران دیار نییە.
