
پۆلیسی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، "بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کارێکی تیرۆریستی، پێنج کەسی دەستگیرکردووە، کە چواریان ئێرانین".
پۆلیسی شاری لەندەن لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت، ئەو گومانلێکراوانە لە ناوچەکانی لەندەن و سویندۆن و مانچێستەر دەستگیر کراون و نیازیان وابووە، پلان بۆ بەئامنجگرتنی شوێنێکی دیاریکراو دابڕێژن.
دومینیک مورفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تیرۆر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەڵێت، گومانلێکراوەکان چواریان ئێرانین و هێشتا ناسنامەی پێنجەمیان نەناسراوەتەوە و تەمەنیشیان لەنێوان 29 – 46 ساڵیدایە.
گوتیشی، "لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە و سەرقاڵی ئەوەین بزانین هیچ پیلانێکی دیکەی هاوشێوە هەیە یاخود نا".

.jpg)

.jpg)
