نادال لەسەر دەستی تۆمسۆن توشی شکست هات

رافایل نادال دوای شکستەکەی بەرامبەر تۆمسۆن، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی بریسبەین. فۆتۆ: AP
رافایل نادال دوای شکستەکەی بەرامبەر تۆمسۆن، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی بریسبەین. فۆتۆ: AP

رافائێل نادالی ئیسپانی نەیتوانی بەربەستی جۆردان تۆمسۆنی ئوسترالی تێپەڕێنێت و بەئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک شکستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتی بریسبن کرد.

نادال سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵەی یەکەمی بەئەنجامی 7 بە 5 لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە، بەڵام دواتر ئاستی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و نەیتوانی پارێزگاری لەپێشکەوتنەکەی بکات.

تۆمسۆن، لەدوو کۆمەڵەی دواتردا ئاستێک بەرزی پێشکەشکرد و هەڵەکانی ئەستێرە ئیسپانییەکەی بەباشترین شێوە قۆستەوە و توانی بەئەنجامی 7 بە 6 و 6 بە 3 بردنەوە بەدەستبهێنێت و بەوشێوەیە نادالی کردە دەرەوە و بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری دەبێتەوە.

نادال، ساڵی رابردوو بەهۆی پێکانەوە لە یارییکردن دوورکەوتەوە، ئەم پاڵەوانییەتیە یەکەم بەشداریکردنی بوو لەدوای چاکبوونەوەی لەپێکانەکەی.

Loading related news...