هاونیشتمانییانى دهۆک داوای هێورکردنەوەی ڕەوشەکە دەکەن.
داواى ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەن.
لە دوای دروستبوونی گرژییە سیاسییەکانی دوایی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاونیشتمانییانى پارێزگای دهۆک داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن پەنا بۆ دیالۆگ بەرن و ڕەوشەکە هێور بکەنەوە.
یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی، زامنی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و مافەکانی گەلی کوردستانە.
دروستبوونی ناخۆشگوزەرانی و گرژیی سیاسی زیان بە بژێوی و ئارامیی سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگەیەنێت.
بۆیە پێویستە بەرژەوەندییە گشتییەکان بخەرێتە پێش بەرژەوەندیی حزبی.