سی پی تی: تاوانبارانی دۆسیەی سەردەشت ڕووبەڕوی دادپەروەری بکرێنەوە و ڕۆژنامەوانە زیندانیکراوەکان ئازاد بکرێن

کەناڵ8
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT پابەندیی خۆی بۆ کۆڵنەدان و دەستهەڵنەگرتن لە دۆسیەکەی سەردەشت عوسمان دووپاتکردووەتەوە
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT پابەندیی خۆی بۆ کۆڵنەدان و دەستهەڵنەگرتن لە دۆسیەکەی سەردەشت عوسمان دووپاتکردووەتەوە

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـى ئەمریکى داواى لە دەسەڵاتداران کرد تاوانبارانی دۆسیەی سەردەشت ڕووبەڕوی دادپەروەری بکەنەوە و هەروەها داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەوانانی زیندانی و باشترکردنی ڕەوشی ئازادیی ڕادەربڕینى کرد.

کۆڵنەدان و دەستهەڵنەگرتن لە دۆسیەکەی سەردەشت عوسمان

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT پابەندی خۆی بۆ کۆڵنەدان و دەستهەڵنەگرتن لە دۆسیەکەی سەردەشت دووپاتکردووەتەوە و بەڵێنیداوە بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە بکەن کە بەرامبەر بە هاوکار و هاوڕێ ڕۆژنامەوانەکانی سەردەشت عوسمان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەکرێن.

داوای ئازادی بۆ شێروان شێروانی

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یادکردنەوەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لەکاتێکدایە، نزیکەی شەش ساڵە ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی، لە زینداندایە و بە بڕیاری نادادپەروەرانە حوکمدراوە، تاوەکو ئێستاش دیار نییە کە ئایە دۆسیەی تری بۆ دەکرێتەوە یاخود ئازاد دەکرێت".

کەناڵ8

Tue May 05 2026

Loading related news...