بەغداد بڕیاریدا غازى ماڵان بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت

پووختەى هەواڵ

  • بەغداد بەڵێنیداوە تاوەکو ئاساییبوونەوەى دۆخى کۆرمۆر غاز بنێرێت.

  • بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر بەرهەمهێنانى غاز وەستاوە.

  • دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان دابین بکات تاوەکو ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

هاونیشتمانییانى خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا و تاوەکو گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆڕ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە غازی ماڵاندا دروست نەبێت.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر 11ـی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە ئامانج.

هێرشەکە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی فراوان لە کێڵگەکەدا کە دواتر کۆنترۆڵکرا. سەرەڕای نەبوونی زیانی گیانی، پەلامارەکە زیانی گەورەی ماددی بە بەشی بەرهەمهێنانی گازی ماڵان گەیاند، بە شێوەیەک کە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکەدا بە تەواوی ڕاگیرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر

دانەغاز: بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە

Loading related news...