لافاو ڕۆیشت و قوڕ و لیتە مایەوە؛ ماڵەکەى عەبدوڵاى تازە زاواش وێران بوو

لافاو ڕۆیشت و قوڕ و لیتە مایەوە؛ ماڵەکەى عەبدوڵاى تازە زاواش وێران بوو

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • لافاوەکەى شەممە زیانى زۆرى بە ماڵى هاونیشتمانییان گەیاند.

  • لە هەندێک شوێن هێشتا تیمە حکومییەکان نەچوون بۆ پاککردنەوەى ماڵان و هاونیشتمانییان بە هەرەوەزى دەستیان بە پاککردنەوە کردووە.

  • قاتى یەکەمى زۆرینەى ماڵەکان قوڕ و لیتەیان تێچووە و کەلوپەلەکانیش خراپ بوون.

  • هەندێک لەو ماڵانەى لافاوەکە وێرانى کردوون، کرێچین و هەندێکشیان تازە چوونەتە کەژاوەى زێڕینەوە.


پاککردنەوەی ماڵە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی هەولێر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و بەشێک لە ماڵەکان هێشتا قوڕاوى لافاوەکەیان تێدا ماوە، شەقامەکان پڕن لە قوڕ و و لیتە، هاونیشتمانییان چاوەڕوانى گەیشتنى تیمەکانى شارەوانین.


هاونیشتمانییەک بەناوى عەبدوڵا، 20 ڕۆژە هاوسەرگیرى کردووە و لافاوەکە ماڵەکەى وێرانکردووە و زیانى زۆریشى بە ئۆتۆمبێلەکەى گەیاندووە. عەبدوڵا کرێچییە و خوێندکارى زانکۆیە.

پەیامنێرى کەناڵ8 چووەتە ماڵەکەى و ئەم دیمانەیەى لەگەڵدا کردووە.

ژمارەیەک هاونیشتمانى بۆ کەناڵ8:

  • چەندین شوێن تاوەکو ئێستا کەس نەهاتووە بە دەممانەوە.

  • خەمڵاندن بۆ زیانەکان و ماڵەکانمان پاککنەکراونەتەوە.

  • هاوکاری و خۆراکمان پێنەگەیشتووە لە کاتێکدا هیچمان بۆ دەرنەچووە خواردن ئامادەبکەین.

  • ماڵ هەیە هیچی بۆ دەرنەچووە و تەنیا توانیویانە خۆیان و منداڵەکانیان ڕزگار بکەن.

  • ماڵیش هەیە بەهاوکارى دراوسێکانی ڕزگارى کراوە.

ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانیى گیانیان لەدەستدا، سەدان ماڵ و ئۆتۆمبێل، دوکان و بازاڕ و شوێنى گشتیى زیانیان بەرکەوت، دوێنێ یەکشەممە بڕیارى پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە درا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئومێد خۆشناو: لە لافاوەکەی هەولێردا 300 کەس ڕزگار کراون

هاونیشتمانییەک: داوای هاوکاریم لە شارەوانى کرد گوتیان سێ ڕۆژی دیکە

Loading related news...