کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دیمەنى بارانبارین - ناوبازاڕى سلێمانى- فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8
دیمەنى بارانبارین - ناوبازاڕى سلێمانى- فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە

  • کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکات.

  • کەشناسیی عێراق دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران بارین دەستپێدەکات.


دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی، ناسەقامگیریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما و باران بارین دەکات لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی باکووری عێراق.


ڕاگەیێنراوی دەستەی کەشناسیی عێراق:

  • پشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ دەستپێکردنی کاریگەربوونی عێراق بە دۆخێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەکەن.

  • بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەبەرزەکانەوە، لەگەڵ بارستەهەوایەک لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە بە ئاڕاستەی ناوچەکەمان. لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەرییەکان دەردەکەون.

  • کاریگەرییەکانی دۆخی کەشوهەوا زیاتر هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوور دەگرێتەوە.

  • لەگەڵ ئەگەری باران بارین بە ڕێژەی جۆراوجۆر، بەڵام ئەگەری باران بارین و گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کەمترە.

  • ڕۆژی سێشەممە ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام ناوچەکانی دیکە نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوەتی.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان لە تەواوی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەر نمەباران بۆ باران بارینی مامناوەند لەگەڵ هەورە بروسکە و هەورتریشقە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاست و باشوور نمەباران دەبارێت.

کەشناسیی عێراق دەڵێت، ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕۆژی پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت، بەڵام دۆخەکە بەردەوام لە گۆڕانکارییەدایە سەبارەت بەو ناوچانەی بارانیان تێدا دەبارێت..

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە

کەناڵ8

Mon Nov 16 2026

Loading related news...