لەم ساڵانەی دواییدا، کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ڕێگای نوێی و جیاواز، بۆ زیادکردنی بەرهەم بەکاردەهێنرێت، ئینجا یەکێک لە باوترین ڕێگاکان، داپۆشینی خاکە بە چینێک نایلۆنی باریک، کە وەک دەگوترێت.. بە سودە بۆ پاراستنی شێی خاک، کەمکردنەوەی بەفیڕۆچونی ئاو، زیادکردنی بەرهەم و ڕێگریکردن لە گژوگیای زیانبەخش.
ئەم تەکنیکە لە کورتخایەندا سوودی خێرای هەیە، بەڵام کێشێکەی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت:
چونکە جێهێشتنی نایلۆنەکان و کێڵانیان لەگەڵ خاکەکەدا یەکێکەکە لە مەترسیدارترین تێکدانەکانی ژینگە و مەترسی گەورەی لێدەکەێتەوە و خنکێنەری هێواشی خاکەکەیە.
لە دەنگی زەوی پێشکەشکارى کەناڵ8 سنوور عوسمان، بە دواداچونی وردى بۆ ئەم بابەتە کردووە، زیانەکانی بەکارهێنانی ئەم نایلۆنەتان بۆ ڕووندەکاتەوە و پێتاندەڵێت جێگرەوەکانی چین.
