سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان مەرجی بۆ کۆبوونەوە و بانگێشتکردنی پەرلەمانتاران دیاری کرد

کەناڵ86 کاتژمێر پێش ئێستا
محەمەد سلێمان، سەرۆکی پێشووی تەمەن و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان
محەمەد سلێمان، سەرۆکی پێشووی تەمەن و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەیە بەمەرج بانگێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمانتاران بکات.

  • محەممەد سڵێمان دەشڵێت، مەرجەکە ئەوەیە ئەو لایەنانەی زۆرینەی کورسییەکانیان هەیە ئامادەی دانیشتنەکە بن.


محەممەد سڵێمان، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت،"ڕاگەیاندنی پێشووترم دووپات دەکەمەوە، ئامادەم بانگێشتی کۆبوونەوەی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەم، ئەگەر هەموو لایەنەکان بەتایبەت ئەو لایەنانەی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان لایە ئامادەیی خۆیان ڕابگەیەنن بۆ بەشداریی لە دانیشتنەکەدا، لە پێناو چالاککردنەوەی پەرلەمان".


سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان:

  • ئامادەیە ئەو کارە بکەم لە لایەک لە پێناو پاراستنی هاوسەنگیی و ڕێگرتن لە ئاڵۆزی.

  • لە لایەکیترەوە پێکهێنانی دەستەیەکی فرەڕەنگ و چالاک و کاریگەر تا پەرلەمان هەڵگری تایبەتمەندیی یاسایی و دیموکراسیی خۆی بێت.

"پەرلەمان بە دەست ئۆپۆزسیۆنەوەبێت"

ڕۆژی پێنجشەممە، کوردەوان جەمال سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە وەڵامی داواکاریی فراکسیۆنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان ڕایگەیاند، ئامادەن پەرلەمان کارا بکەنەوە بە مەرجێک دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دەست ئۆپۆزسیۆنەوە بێت، نەک بە دەست پارتی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات

کەناڵ8

Sat Oct 24 2026

Loading related news...