سەعدى پیرە: حاکمییەتى ڕەهاى پارتیمان قبووڵ نییە

مەعاز فەرحان57 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • سەعدى پیرە لە دیدارى گوڵەخانە دیدى خۆى لەسەر پرۆسەى حوکمڕانى خستەڕوو.

  • سەعدى پیرە ڕەخنەى لە سیاسەتى پارتى بۆ دابەشکردنى پۆستەکان گرت.

  • سەعدى پیرە بە ڕاشکاوانە لەبارەى بەربەستەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت قسەى کرد.


سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان ڕایگەیاند، هۆکارى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت ئەوەبووە کە پارتى ویستویەتى حاکمییەتى ڕەهاى هەبێت و یەکێتى ئەوەى قبوڵ نەبووە و ئەوەى پارتى ویستویەتى هاوبەشى نەبووە.


سەعدى ئەحمەد پیرە، لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە:

  • یەکێتى حاکمییەتى هاوبەشى قبووڵە.

  • گەورەترین كۆدی بنەڕەتی لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كاراكردنی پەرلەمان و دروستكردنی كابینەی حكومەتە.

  • شێوەى دابەشکردنى پۆستەکان بەو شێوەیەى ئەوان دەیانەوێت، سەرۆکى فڵان بۆ ئەو و سەرۆکى فڵان بۆ ئەوى دیکە جێگرێکیش بەخێرى خودایى بۆ ئەوان، ئەمە سیماى هاوبەشێتى لە حوکمڕانى پێوە دیار نییە، کێشەکە ئا لەوەدایە.

  • یەکێتى وپارتى خۆیان ڕێکبکەون باشترە لەوەى ڕەشنووسێکیان لە شوێنێکى دیکەوە بۆ بێت و بڵێن ئەوە جێبەجێبکەن.

  • دۆخەکە ئێستا بۆنى ئەوەى لێدێت.

  • جیاوازیمان هەیە هەردوولامان حەز دەکەین حکومەت پێکبهێت، بەڵام بەو شێوەیەى دەمانەوێت.

  • جیاوازییەکان ڕێگرن دەبێت گفتوگۆکان بەردەوام تاوەکو جیاوازییەکان کەم دەبنەوە.

  • شێوەى حوکمڕانى لەوەو پێشمان قبووڵ نییە.

  • لە دابەشكردنی دەسەڵاتدا نابێت هەوڵی ئەوە بدەین، لە ڕێگای سیاسیەتێكی پۆپۆلیستی ناهەقییەكان بكەین بە هەق.

  • شەراكەتێكی گوماناوی ناتوانێت كێشەكانی ئێمە چارەسەر بكات

  • گرژییەكانمان وردە وردە بەرەو خاوبوونەوە دەچن.

  • هەموو لایەكمان تێگەیشتووین لەوەی ناتوانین بەبێ‌ یەكدى كێشەكانمان چارەسەر بكەین.

سەعدى ئەحمەد پیرە، ئاماژەى بەوەکرد پارتى و یەکێتى بەبێ یەکدى ناتوانان حکومەت پێکبهێنن، لەو بارەیەوە گوتى "دۆخێك دروست بووە لە هەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی هەر كامیان بیانەوێت حكومەت بە تەنیا دروست بكەن، تاوەکو دێگەڵە زیاتر ناڕوات".

سیاسەتى دژایەتیى کورد

بەبۆچوونى سەعدى ئەحمەد پیرە، لە سوریاو لە عێراقیش دژایەتیكردنی كورد خەریكە هەر بە زیندووەكانەوە ناوەستێت، بەڵكو مردووەكانیشی گرتووەتەوە، "وەك ئەوەی لەگەڵ پەیكەرەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبی كرا لە دیمەشق".

گوتیشى "ئێستا لە بەغداد كە باس لە هەمواری كردنەوەی دەستور دەكرێت، هەوڵدەدرێت كێشەكانی هەرێمی كوردستان بقۆزنەوە".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

محەممەد حاجی مەحموود: باوەڕ ناکەم هیچ کەسێک برای کورد بێت

هێمن هەورامى: با پارتى و یەکێتى ڕێککەوتنێکى 10 ساڵە بکەن و بەبێ هەڵبژاردن حوکمڕانى بکەن

Loading related news...