هێمن زیجی: ئامانجم پاراستنی ناسنامەی ئەسپە ڕەسەنە کوردییەکانە.
هێمن زیجی: ئەسپە کوردییەکان میراتی نەتەوەیی کوردن و دەبێت بپارێزرێن.
هێمن زیجی، گەنجێکی خەڵکی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی کێڵگەی ئەسپ سوارییە، لە ڕێگەی چاڵاکییەکانی خۆیەوە ڕۆڵێکی گرنگ لە بواری ئەسپسواری و پاراستنی ئەسپی ڕەسەنی کوردییەکان لە شارەکەی خۆی دەبینێت.
بە شێوەیەکی بەردەوام سەرقاڵی ڕاهێنان، پەروەردە و چاودێریی ئەسپی ڕەسەنی کوردییە.
هەوڵ دەدات ئەم بەشە گرنگەی میراتی نەتەوەیی لە ڕێگەی کار و چالاکییەکانییەوە بپارێزێت و پەرەی پێبدات.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەشداریی بەردەوامییەتی لە پێشبڕکێکانی ئەسپسواری بە جل وبەرگی ڕەسەنی کوردی.
جگە لە پیشاندانی لێهاتوویی و شارەزایی لە بواری ئەسپسواری، دەربڕینی پابەندییە بە ناسنامە، کولتوور و دابونەریتی کوردی.
هاوڕێیەتیی بەردەوامی لەگەڵ ئەسپەکان وایکردووە شارەزا و ئاشنای هەست و دنیای ئەم گیاندارانە بێت.
کلیلی چوونە دڵی هەر ئەسپێک دروستبوونی متمانەیە لە نێوان خاوەنەکەی و ئەسپەکە.
ئەسپەکان زیاتردەنگ دەناسن تاوەکو ڕەنگ گوتیشی، ئەسپە باشەکان هەمیشە گوێڕایەڵن.
