یەکەم بارانى بەخوڕ زیانى گیانى و ماددى زۆرى لە هەولێر لێکەوتەوە.
بەشێکى زۆرى زیانەکە بەر کاسبکارانى نزیک پردى سەیداوە و لەنگەى نوێ کەوت.
کاسبکاران بۆچوونیان وایە پڕۆژەکان لەنێویاندا کۆڕنیشەکە ڕێڕەوى ئاوى بۆ ناو شار گۆڕیوە.
لەگەڵ بارینى تاوێک بارانى بە لێزمە، لافاو لە دەوروبەرى پردە ناسراو دێرینەکەى هەولێر دروستبوو، دوکاندار و کاسبکاران دەیان هەزار دۆلار زیانیان بەرکەوت.
لە لافاوەکەى دوێنێ شەممە دەیان کاسبکار کەرەستە و کەلوپەلەکانیان نوقى لافاو و قوڕاو بوون.
کاسبکارێک: 150 هەزار دۆلار _15 دەفتەر_ زیانم بەرکەوتووە.
کاسبکارێک: لەگەڵ بڕیارى دروستکردنى کۆڕنیشى هەولێر لافاو زیاتر دروست دەبێت.
کاسبکارێک: ڕێڕەوى ئاوى دەرەوەى شارەکەش گواستراوەتەوە ناو سەنتەرى شار.
کاسبکارێک: پرۆژەکان هۆکارى سەرەکى دووبارەبوونەوەى لافاون.
کاسبکارێک: ئێمە چى بکەین و ڕووبکەینە کوێ کێ قەرەبووى ئەم زیانەى ئێمە دەکاتەوە کە ساڵانە بەرمان دەکەوێت.
کاسبکاران بازاڕى سەیداوە دەشڵێن، چەندین جار داواکارییان بەرزکردووەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆئەوەى کێشەکانیان چارەسەربکرێت، هۆکارى ڕوودانى کارەساتى لەم شێوەیە دەگێڕنەوە بۆ دروستکردنى بازاڕى داون تاون لەسەر ڕێڕەوى ئاوەڕۆى سەنتەرى شار. دەشڵێن ساڵانە لە پاش دروستکردنى ئەو بازاڕە ڕووبەڕووى هەمان کێشە دەبنەوە و زیان دەکەن.
بەرپرسیارێتیی لافاوەکە لە ئەستۆی کێیە؟ هۆشدارییەکانی کەناڵ8 و کەمتەرخەمی بەرپرسان
هۆشدارییەکانی لافاو و حکومەتێکی بێباک; کەناڵ8 مەترسییەکان ئاشکرا دەکات
.jpg)