لە لافاوەکەى هەولێر منداڵێک و گەنجێک گیانیان لە دەستدا.
مستەفاى پێنج ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەى باوکى خنکا.
ئەمڕۆ پرسەى بۆ دانرا و باوکى بەوپەڕى دڵتەنگییەوە باسى لە ڕووداوەکە کرد.
باوکی مستەفا، بە کەناڵ8ـى گوت "مستەفای کوڕم لەگەڵ خۆم بردووە بۆ سەر کارەکەم و بەنیازی ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەیدا بیبەم بۆ سەرچاککردن، بەڵام کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە و ئۆتۆمبێلەکەی پر بووە لە ئاو و نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە".
تەنیا توانیم خۆم ڕزگار بکەم.
پاش 40 خولەک لە گەڕان، توانرا ئۆتۆمبێلەکە و تەرمی منداڵەکەم بدۆزێتەوە.
لە یەکەم بارانى بەخوڕدا دوێنێ و شەوى ڕابردوو لە شارى هەولێر لافاو دروستبوو، جگە لە گیان لەدەستدانى دوو هاونیشتمانی، زیانى زۆرى بە کاسبکاران و هاونیشتمانییان گەیاند.
بەرپرسیارێتیی لافاوەکە لە ئەستۆی کێیە؟ هۆشدارییەکانی کەناڵ8 و کەمتەرخەمی بەرپرسان
پردى سەیداوە بووە بە ڕەمزى لافاو؛ کۆڕنیشەکە کاسبکارانى ماڵوێران کرد