مەسرور بارزانی دەچێتە بەغداد

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • بڕیارە سبەینێ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغداد بکات.

  • سەردانەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027دا.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتووە، سبەینێ شاندێکی هەرێمی کوردستان کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.


گفتوگۆکانی هەولێر و بەغداد

  • سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەو پرسانەی لە بودجەی عێراقدا ناکۆکییان لەسەرە لەنێوان هەرێم و بەغداد.

  • هەریەکە لە پشکی هەرێم، ڕادەستکردنی بڕی 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمی کوردستان و خەرجی فیعلی گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

  • ئەمڕۆش شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغداد دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە بریارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 بکات و پشکی هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە .

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسى بودجە تاوتوێ دەکات

کەناڵ8

Sun Nov 08 2026

Loading related news...