
جێگرێکی ئەردۆغان لەسەر دۆسییەى سندوقی وەبەرهێنان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
بە بڕیاری دادوەر بەندکرا.
فاتمە بەتول سایان کایا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی بوو، بەڵام کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، لەسەر تێوەگلان لە قەیرانی سندوقەکانی وەبەرهێنان، ناچار کرا دەست لەکاربکێشێتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە فاتمە کایا و هاوسەرەکەی چوونە بەردەم دادوەر و گوتەیان لێوەرگیرا.
پاش چەند کاتژمێرێک لە گوتە لێوەرگرتن.
دادوەر بریاری بەندکردنی بۆ فاتمە کایا دەرکرد و ڕەوانەی زیندان کرا.
تاوەکو کۆتاییهاتنی دادگاییکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە، کایا لە زینداندا دەمێنێتەوە.
هەر بە بڕیاری دادوەر، هاوسەرەکەی کایا بە مەرجی مانەوە لە تورکیا، ئازادکرا.
فاتە کایا تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا و لە ڕێگەی بازاڕە داراییەکان و سندوقەکانی وەبەرهێنانەوە، سەرمایەکەی لە 163 ملیۆن لیرەوە بۆ دوو ملیار و 170 ملیۆن لیرە بەرزکردووەتەوە.
لە قەیرانی سندقەکانی وەبەرهێنان لە تورکیا، نزیکەی نیو ملیۆن وەبەرهێنەری بچوک و مامناوەند زیانیان کردووە و ژمارەیەکی کەمیش کە بەشێکیان بەرپرسی دیاری ئاکپارتین، قازانجی گەورەیان تێدا کردووە.
