لە تورکیا تەقەکەرێک هەشت کەسی کوشت و هەڵهات

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕووداوەکانى تەقەکردنەکە لە پارێزگای ئافیۆنکاراحیساری تورکیا ڕوویداوە.

  • جگە لە هەشت کوژراو کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

  • تاوەکو ئێستا هێرشکارەکە دەستگیرنەکراوە.


لە سنووری شارۆچکەی ئیحسانییەی سەربە پارێزگای ئافیۆنکاراحیسار لە تورکیا، کەسێک لەسەر ڕێگەیەک وەستاوە و تەقەی لەو کەسانە کردووە بەو ڕێگەیەدا تێپەڕیون.


تەقەکردن لە گوندنشینانى ناوچەکە

  • سەرەتا کەسە لە نزیک گوندێکی سەربە شارۆچکەکە، تەقەی لە سێ ژن کردووە و هەموویانی کوشتووە.

  • ئۆتۆمبێلێکى ڕەنگ سوورى پێبووە و هەڵهاتووە.

  • هێرشکارەکە گەیشتووەتە گوندێکی دیکە و سێ کەسی دیکەی کوشتووە، کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون.

  • هێرشکارەکە لەو ناوچەیەش هەڵهاتووە.

  • پاشان ڕووی کردووەتەوە گوندێکی دیکە و دوو کەسی گوندەکەی کوشتووە.

  • پاش ئەو هێرشەش تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

لە ناوەڕاستی شاری ئافیۆنکاراحیساریش ژنێک بە برینی قورس و دۆخێکی ناجێگیرەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت لەلایەن ئەو هێرشکارەکەوە تەقەی لێکرابێت.

بە گوێرەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، دوو لە کوژراوەکان مامۆستان.

Loading related news...