ئیسماعیل گولەل: لە دوو جۆر قارچک 60 جۆر خواردن دروستدەکەین.
بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
لە شارۆچکەی کۆرکوتێلی سەر بە پارێزگای ئەنتالیای باشووری تورکیا، ماوەی چل ساڵە بەرهەمهێنانی قارچک بەشدارییەکی کارای لە کەرتی گەشتیاری و ناساندنی کولتووری خۆراکی ناوچەکەدا دەکات.
قارچکی کلتوور و صەدەفی (ئیستریدیا) لەو شارۆچکەیەدا بەرهەم دەهێنرێن.
60 جۆر خواردنی جیاوازی لە چێشتخانەکاندا لێ بەرهەمدێت.
ئەمە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
لێرە قارچک نەک وەک کەرەستەیەکی لاوەکی، بەڵکو وەک بەشێک لە ژەمێکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت.
وەک سوپ، ژەمی سەرەکی، نان، تەنانەت شیرینیش بەکاردەهێنرێت.
شۆربای قارچک بە کرێم.
کەبابی گۆشت (ئیسکەندەر دۆنەر) کە لە قارچکی (یاپراک) ئامادە دەکرێت.
قاورمەی قارچک.
شیرینی.
ترشیات.
شەکرۆکە.
نان و مرەبای قارچکن.
ئامانج لە پڕۆژەکە نیشاندانی دەوڵەمەندی و گشتگیری بەرهەمی قارچکە لە نێو کلتووری خۆراکدا لە تورکیا.
بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیی چێشتخانەکە کە کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی (ئەنتالیا-ئیزمیر)، لە کەرتی گەشتیاریدا و بەتایبەت لە وەرزی گەشتوگوزاردا، پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە گەشتیارییەکانی دەرەوەی وڵات دەکرێت کە بەشێکی زۆریان گەشتیاری ئەڵمانی و ڕووسی و شێفی بواری خۆراکن.
