عەرەبەکانى ئیسرائیل گورزیان لە نەتانیاهوو دا و چوونە پاڵ ئایزینکۆت

پووختەى هەواڵەکە

  • ئایزنکۆت بە پشتیوانیی هێزە عەرەبییەکان دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.

  • عەرەبەکان داوایان لە سەرۆکی ئیسرائیل کرد ڕایسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.


دوای تێپەرینی هەفتەیەک بە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل کە هیچکام لە بەرەی نەتانیاهوو و ئایزنکۆت نەیانتوانی لە کۆی 120 کورسیی پەرلەمانی، 61 کورسی مسۆگەر بکەن، کە پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت، لیستی عەرەبی داوای ڕاسپاردنی گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.


ڕاگەیێنراوى لیستى عەرەبەکانى ئیسرائیل

  • ڕۆژی پێنجشەممە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیلیان لە بڕیارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.

  • پێشنیازی ئەوە دەکەن گادی ئایزنکۆت ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی پێ بسپێردرێت.

  • لیستە زۆرینە عەرەبییەکە کە لە کۆی 120 کورسی پەرلەمانی، 19 کورسیی بەدەستهێناوە.

  • بەمەش بوونەتە هێزی یەکلاکەرەوە لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل.

  • لە کاتێکدا هیچکام لە بەرەی نەتانیاهوو و ئۆپۆزسیۆن نەیانتوانی نیوەی زیاتری کورسییەکان بەدەستبهێنن.

لە 26ـەمین خوولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل کە ڕۆژی 27ـی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، بەرەی بنیامین نەتانیاهوو توانیان 53 کورسی بەدەستبهێنن، لەکاتێکدا بەرەی ئۆپۆزسیۆن کە بە بەرەی گۆڕانکاری ناسراون 48 کورسییان بەدەستهێنا.

پێکهێنانی حکومەت لە ئیسرائیل، 61 کورسی پەرلەمانی پێویستە، ئەگەر هاوپەیمانیی عەرەبەکان بچنە پاڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆن، دەتوانن بە زۆرینەی ڕەهای 67 کورسی حکومەت پێکبهێنن و نەتانیاهوو لە هاوکێشەکە دوور بخەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نەتانیاهوو: پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتە عەرەبییەکان قەدەغەیە

Loading related news...