ئایزنکۆت: نەتانیاهوو ناکرێت یەک خولەکیش لە دەسەڵات بمێنێتەوە

گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست
گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست

پووختەى هەواڵەکە

  • هەڕەشەکانی نەتانیاهوو بوونەتە مەترسی بۆ سەر دیموکراسییەتی ئیسرائیل.

  • بەزمەکە سەرۆکى نووسینگەى نەتانیاهوو ناویەتییەوە.

  • ئایزنکۆت داواى دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەکات.


لەگەڵ دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە، ئایزنکۆت دەڵێت، هەڵسوکەوتی نەتانیاهوو بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دیموکراسی لە ئیسرائیل.


ڕاپۆرتى میدیایەکى ئیسرائیل هەراکەى ناوەتەوە

  • ئەم لێدوانە بە هۆی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلەوە درا.

  • لە ڕاپۆرتەکەدا: ئیدو نۆردن، سەرۆکی نووسینگەی نەتانیاهوو، ئێوارەی بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل.

  • تانەیەکی داوەتە پۆلیس لە بارەی ژمارەیەک شوێنکەوتووی لیستی عەرەبیی یەکگرتوو.

  • بە هۆی ئەو زانیارییانەی درانە پۆلیس.

  • ڕۆژی هەڵبژاردنەکان، سێ چالاکوان بە گومانی کڕینی دەنگەکان دەستگیرکران.

  • تیمی نەتانیاهووش ئەمەیان بە هەل زانی و پارتە عەرەبییەکانیان بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتبارکرد.

  • دواتر پۆلیس ئەو کەسانەی دەستگیرکرابوون ئازادی کردن.

  • پۆلیس ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کرابوو بێبنەما بوون.

  • ئایزنکۆت لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە ئێستا داوای کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکرێت.

  • لە بەرامبەردا نووسینگەی نەتانیاهوو، تۆمەتەکانی کەناڵ 12ـی ڕەتکردەوە.

  • دڵنیاییدا سەرۆکی نووسینگەکەی تەنیا ئەرکی خۆی وەک هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی جێبەجێکردووە.

  • زانیاریی گەیاندووە بە پۆلیس.

پارتی لیکۆدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەریش لەسەر لێدوانەکانی ئایزنکۆت ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران بۆ یەکگرتوویی نیشتمان دەستی درێژکردووە، ئایزنکۆت و هاوەڵەکانی لێدوانی پڕ لە هێرش و ژەهراوی بڵاودەکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

پارتەکەی ئایزنکۆت هەنگاوەکانی دژی نەتانیاهوو دەستپێکرد

ئایزنکۆت بۆ نەتانیاهوو: خۆت کۆنترۆڵ بکە

ئایزنکۆت دەستپێشخەرییەکەی نەتانیاهوو ڕەتدەکاتەوە: "داوای حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی فێڵە"

یەسنا ئومێد

Mon Nov 16 2026

Loading related news...