
مینی دەریایی بە دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە گەرووی هوورمز دا تەقینەوە.
سوپای پاسداران: کەشتییەکان ویستوویانە بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنن.
سوپای پاسداران: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش کەشتی لە گەرووى هوورمز گڕیان گرتووە.
لە ڕاگەیێنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەشتی نەوت هەڵگر کە نیازی تێپەڕبوونیان بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە هەبووە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی دەریایی پێیاندا گڕیان گرتووە و پەکیان کەوتووە.
تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش کەشتی بەهۆی مینە دەریاییەکان و پابەندنەبوون بە هۆشدارییەکانی ئێران لە گەرووى هوورمز گڕیان گرتووە.
بەهۆی دووبارە بوونەوەی ئەم ڕووداوانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاوەکانی نزیک لە گەرووی هوورمز بە تەواوی پیسبوون.
لە ڕاگەیێنراوەکەیدا سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی دەدات و دەڵێت، هەر کەشتییەک بییەوێت بە ڕێگای نایاسایی یان باشووری گەرووەکە بۆ تێپەڕبوون بەکار بهێنێت، ئەوا ڕووبەڕووی ئەو چارەنووسە دەبێتەوە.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت ، ماوەیەکە ڕێژەیەکی زۆری کەشتی باشووری گەرووەکە بەکاردەهێنن و بەو هۆیەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کردووە.
