
یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی گەورە بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئاردا گویلەر، ناوەڕاستکاری ڕیاڵ مەدرید.
پێشنیازە داراییەکەی پاریس مووچەیەکی ساڵانەی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکە لەخۆ دەگرێت.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدا دێن کە گویلەر لەم وەرزەدا لە 14 دەرکەوتندا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید چوار گۆڵی تۆمار کردووە و حەوت گۆڵیشی ڕەخساندووە.
تا ئێستا هیچ لێدوان یان پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن هەردوو یانەوە لەسەر ئەم پێشنیازە بڵاو نەکراوەتەوە.
پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئاردا گویلەر، بەپێی هەواڵێکی دەزگای (ئەیانسپۆڕ)ی تورکی، ئەم ئۆفەرە گەورەیە یاریزانە تورکەکە دەکاتە یەکێک لە گرانبەهاترین گواستنەوەکانی مێژووی تۆپی پێ.
هەروەها یانە فەرەنسییەکە ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 22 ملیۆن یۆرۆ بداتە یاریزانەکە، لە کاتێکدا لە ڕیاڵ مەدرید تەنیا هەشت ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکراوە و گوایە ڕەتی کردووەتەوە، بازدانێکی گەورەی داراییە.
سەرەڕای ڕێکنەکەوتنی یاریزانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2032، گویلەر لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستی یانە مەدریدییەکەدا بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن یانەکانەوە لەسەر ئەم دەنگۆیانە نەدراوە.